بەمۆبایل داوای سێكسی لە ژنێك كرد، ئیدی گرتیان

بەمۆبایل داوای سێكسی لە ژنێك كرد، ئیدی گرتیان
15 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- لەیەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر، ئافرەتێك پیاوێكی تۆمەتبار دەكات بەوەی بەمۆبایل داوای سێكسی لێ كردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ گۆڤاری گولاَنی راگه‌یاند كه‌ رۆژی (11-9-2012) ئافره‌تێك به‌ناوی (ف، ئە،ع)سكاڵای یاسای له‌سه‌ر پیاوێك به‌ناوی (هـ،ح) تۆماركردووەو به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ هـ به‌مۆبایل سووكایه‌تی به‌ ف كردووە و داوای سێكسی لێكردووە.
سەرچاوەكە گوتیشی:‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردین بۆ هیوا ده‌ركرد به‌یاسای خراپ به‌كارهینانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن .
Top