شوانێك به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كرێت

شوانێك به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كرێت
15 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)-به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی رانیه‌ رایگه‌یاند، كه‌سێك كه‌ شوانی ده‌كات, به‌ تۆمه‌تی دزیكردن له‌ خاوه‌نی مه‌ڕه‌كان ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه‌.
موراد عه‌بدولره‌حمان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتیشی: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هاولاَتیه‌ك كه‌ شوانی بۆ مه‌ڕدارێكی گوندی زوركانی سنوری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر كردووه‌، له‌ناو بازاڕی شارۆچكه‌ی رانیه‌ ده‌ستگیركرا.

گوتیشی: له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی نا به‌وه‌ی كه‌ دزی له‌ خاوه‌نی ئه‌و مه‌ڕانه‌ی كه‌ شوانێتی بۆ كردوه‌, كردوه‌ و بڕی 30 هه‌زار دۆلاری لێدزیوه‌.

باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و كه‌سه‌ خه‌ڵكی سنوری شه‌قلاَوه‌یه‌ و بۆ كار رووی له‌و سنوره‌ كردوه‌, له‌ ئێشتادا به‌پێی ماده‌ی 443 له‌ یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه‌.


-PNA
Top