شوانێك به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كرێت
September 15, 2012
کۆمەڵایەتی
![شوانێك به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كرێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/shwan5443.jpg )
موراد عه‌بدولره‌حمان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتیشی: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هاولاَتیهك كه شوانی بۆ مهڕدارێكی گوندی زوركانی سنوری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر كردووه، له‌ناو بازاڕی شارۆچكه‌ی رانیه ده‌ستگیركرا.
گوتیشی: له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی نا به‌وه‌ی كه دزی له خاوه‌نی ئه‌و مه‌ڕانه‌ی كه شوانێتی بۆ كردوه, كردوه و بڕی 30 هه‌زار دۆلاری لێدزیوه.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی سنوری شهقلاَوهیه و بۆ كار رووی له‌و سنوره كردوه, له ئێشتادا به‌پێی ماده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه.
-PNA