لە گەرمیان كچێك هەوڵی خۆكوشتن دەدا

لە گەرمیان كچێك هەوڵی خۆكوشتن دەدا
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر ( گوڵان میدیا)- لە دوو رووداوی جیادا لە شارۆكەی خانەقین و شارۆكەی كەلار، كچێك لە ترسیی باوكی پشتی دەشكێ و قوتابییەكیش بەهۆی دەرنەچوونی لە قوتابخانە هەوڵی خۆكوشتن دەدا.

ئەندامێكی لێژنەی بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاكانی خانەقین بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، لە گەڕەكی ئەركەوازیی شارۆكەی خانەقین، كچێك بەناوی (ئ ع) لە كاتێكدا باوكی دایكی بەشەڕ دێن لە ترسیی باوكی دەچێتە سەربانی خانووەكەیان واتێدەگا باوكی پەلاماری دەدا، بۆیە لەسەربان خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و پشتی دەشكێ و ئێستە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

لە لایەكی ترەوە كامەران جاسم ئەفسەری بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند، هەر ئەمڕۆ كچێكی قوتابی / 16ساڵ/ هەوڵی خۆخنكاندن دەدا بەسەرپۆش و دەست بەجێ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

بە گوتەی كەسوكاری كچەكە، ئەو قوتابی پۆڵی نۆیەمی بنەڕەتی بووە و بەهۆی دەرنەچوونیەوە هەوڵی خۆخنكاندنی داوە.

زەینەب ئەركەوازی گۆتیاری لێژنەی هاشتی و هیوا بۆ ئەنانا سەركۆنەی ئەو ڕووداوانەی كرد كە كچان تێیدا دەبنە قوربانی.
Top