باندێكی لەشفرۆش لەهەولێر كچان هاندەدات
September 13, 2012
کۆمەڵایەتی
![باندێكی لەشفرۆش لەهەولێر كچان هاندەدات](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/dwukch356.jpg )
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا) ـ كچێكی لەشفرۆش لە شاری هەولێر، لەلایەن هاوڕێیەكیەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكرێت بەوەی كە هانیداون بۆ ئەوەی لەشفرۆشی بكەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند كه رۆژی 10/9/2012 ئافره‌تێك به‌ناوی (ر.م.ع) له‌دایكبووی 1986 داوای یاسای له‌سه‌ر ئافره‌تێكی دی به‌ناوی (هـ.پ.م) تۆماركردووه، (ر.م.ع) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه (هـ.پ.م) سه‌رۆكی باندێكی له‌شفرۆشیه‌وه بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاریان ده‌هێنێت.
سەرچاوەكە گوتیشی: دوای لێكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وت هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه له‌شفرۆشن و هه‌ردووكیان به‌فه‌رمانی داوه‌ر ده‌ستگیركران و رِه‌وانه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی چاكسازی هه‌ولێر كران.