لەسەر ئەوەی داوای سێكسی لە دراوسێكەیان كرد، گیرا

لەسەر ئەوەی داوای سێكسی لە دراوسێكەیان كرد، گیرا
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، پیاوێك زیاتر لە جارێك داوا لە ژنێكی دراوسێیان دەكات سێكسی لەگەڵ بكات، ئیدی ژنەكەش بێزار دەبێ و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكات و بەند دەكرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند كه‌ رۆژی 10/9/2012 ئافره‌تێك به‌ناوی (ا،ت،ح) سكالای له‌سه‌ر كورێكی دراوسێیان به‌ناوی (ئا) كه‌ناوی ته‌واوی نه‌زانراوه‌ تۆماركردووه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ ئارام سووكایه‌تی پێكردووه‌ داوای شتی نادروستی لێكردووه‌.
سەرچاوەكە گوتیشی: دوای به‌دواداچوون ونه‌بوونی شایه‌تی ته‌واو نه‌توانرا له‌به‌ر نه‌بوونی شایه‌ت له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ (ئا) ده‌ستگیربكرێت .
Top