لەسەر هەرەشەكردنی كوشتن لە ژنەكەی بەندكرا

لەسەر هەرەشەكردنی كوشتن لە ژنەكەی بەندكرا
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)ـ پیاوێك كە بە مۆبایل لە هەولێر هەرەشەی كوشتنی لە ژنەكەی كردووە، دووای داوای یاسایی لەلایەن ژنەكەیەوە، بەند دەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند كه‌ رۆژی 9/9/2012 ئافره‌تێك به‌ناوی (ش.ا) داوای یاسای له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی (س.س.ي) تۆماركردووه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ مێرده‌كه‌ی به‌مۆبایل هه‌رِه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه.
سەرچەوەكە گوتیشی: دوای به‌دواداچوون دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ (س.س.ي) ده‌ركرد به‌تۆمه‌تی هه‌رِه‌شه‌كردنی كوشتن ده‌ستگیركرا.
Top