لەسەر ته‌ماشاكردنی ماڵی دراوسێكەیان بەند دەكرێت

لەسەر ته‌ماشاكردنی ماڵی دراوسێكەیان بەند دەكرێت
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)ـ هاوڵاتیەك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر لەسەر ئەوەی تەماشای ماڵی دراوسێكەیانی كردووە دەستگیر دەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ (گوڵن میدیا) ی راگه‌یاند كه‌ رۆژی (6- 9-2012) هاولاَتی (هاورێ سه‌لیم عه‌لی ) له‌بنه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌ورۆز داوای یاسای له‌ سه‌ر هاولاتی (ن. ح) تۆماركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ماڵوومنداله‌كه‌ی ده‌كات و هه‌راسانی كردووه‌.
سەرچاوەكەی پۆلیس گوتیشی: دوای به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه‌ دادوه‌ر فه‌رمانی ئاماده‌بوونی له‌بنكه‌ی پۆلیس بۆ (نه‌جات حسێن ) ده‌ركرد.
Top