به‌هۆی هه‌ڵدانی نارنجۆكێكه‌وه ژن و منداڵێك ده‌بنه قوربانی
September 6, 2012
کۆمەڵایەتی
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌و خێزانه بۆ PUKmedia وتی: روداوه‌كه شه‌وی رابردوو رویداوه له گه‌ڕه‌كی ئاشتی له قه‌ڵادزێ.
وتیشی: خاوه‌نی ماڵه‌كه ناوی عوسمان شه‌ریفه‌و، له‌و روداوه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه برینداربووه‌و، منداڵێكی پێنج ساڵانیشی گیانی له ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند: چه‌ند شایه‌تحاڵێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا كه‌سێك به‌سواری ماتۆرسكیلێكه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌و دواتر رایكردووه، دوای روداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه پێكردووه‌و تائێستاش ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.