كه‌لار.. ئافره‌تێك خۆی سوتاند

كه‌لار.. ئافره‌تێك خۆی سوتاند
3ئەیلوول/سێپتمبەر (گوڵان میدیا)- لەشاری كەلار ئافرەتێكی تەمەن 16 ساڵی خۆی سووتاندووە و رێژەی سووتاویەكەشی ترسناكە
هه‌ڵگورد حه‌مید به‌رپرسی به‌شی فریاكه‌وتن له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار رِاگه‌یاند:له‌ شاره‌دێی رِزگاری ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كه‌ 70%ی جه‌سته‌ی سووتابوو گه‌یاندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رایی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی سووتاندووه‌.
Top