شوێنی تایبه‌ت بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان دادەنرێت
September 3, 2012
کۆمەڵایەتی
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی داوا له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاو شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات له‌پێناو جێبه‌جێكردن و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مئه‌ندامان له‌شوێنه گشتییه‌كان و پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، شوێنی تایبه‌ت بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان دابینبكرێت و جگه له‌ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر له‌م شوێنه تایبه‌ته نه‌وه‌ستێنرێت.
له‌پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌دیوانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شوێنی تایبه‌ت بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان دابینكراوه. به‌پێی ستاندارده جیهانیه‌كان پێویسته شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان بۆیه بكرێت به‌ره‌نگێكی دیاری كرا‌و له‌گه‌ڵ هێمای سه‌ره‌كی كه‌مئه‌ندامان, هه‌روه‌ها نابێت جگه له ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندام هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر له‌م شوێنه بوه‌ستێنرێت.