49 رێكخراو: دەستخستنە ناو كاروباری دادگا هۆكاری زیادبوونی تاوانەكانە

49 رێكخراو: دەستخستنە ناو كاروباری دادگا هۆكاری زیادبوونی تاوانەكانە
2 ئەیلوول/سێپتێمبەر(گوڵان میدیا)- لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەندەنی كە 49 دانەیان لەو كۆنگرەیە بەشداربوون هۆكار و چارەسەری دیاردەی زیادبوونی توندوتیژی ئاشكرا دەكەن.
دوێنێ شەممە 1/8/2012 49 رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی پەیامێكیان بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەو زیادبوونە بەرچاوەی دیاردەی توندوتیژیە دەكەن كە لەماوەی داهاتوودا لەهەرێمی كوردستان روویداوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیانە:
په‌یامی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی دیارده‌ی تاوان و كوشتن له‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێزان :
- رای گشتی
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
ئێمه‌ وه‌كو ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ستده‌كه‌ین ماوه‌یه‌كه‌ رێژه‌ی تاوان و كوشتن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌، به‌ جۆرێك كه‌ تاوانی قێزه‌ونی وه‌ك سه‌ربڕین و كوشتن له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ تووشی سه‌رسوڕمانی گه‌وره‌مان ده‌كات، چونكه‌ دیارده‌ی له‌مجۆره‌ نامۆ به‌ كۆمه‌ڵی كوردستان، جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان به‌ هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه‌.
به‌ڕێزان... نووسینی ئه‌م په‌یامه‌ بۆ رایگشتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ خه‌مخۆری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه‌ دێت بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ به‌پێی به‌رپرسیارێتی مێژووییمان به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ هه‌موو لایه‌كمان كاری جدی و به‌په‌له‌ بكه‌ین له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان و توندوتیژی و پاراستنی ته‌واوی گیان و ماڵ و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان و جێبه‌جێكردنی قانون به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا، هه‌روه‌ها داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌:
1- داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كاراتر بكرێن له‌ پێناو پاراستنی گیان و ماڵ و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیاندا.
2- جێبه‌جێكردنی قانون به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا.
3- دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستخستنه‌ ناو كاروباری دادگاكان و فه‌راهه‌مكردن و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بۆیان.
4- تۆكمه‌كردنی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به‌ ئامێرو كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان و دیارده‌ی توندوتیژی.
5- داڵده‌نه‌دانی كه‌سانی تاوانبار كه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داواكران و ته‌سلیم كردنیان به‌ دادگاكان.
6- پابه‌ندكردنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ ئیتیكی كاری راگه‌یاندن و رێكخستنیان له‌ پێناو بڵاونه‌بونه‌وه‌ی توندوتیژی و پاراستنی كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان.
7- پشتیوانیكردنی زیاتری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ گه‌شه‌پێدانی ئاستی هۆشیاری تاكی كۆمه‌ڵگه‌و هاوكاریكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی ئارامی بۆ هاوڵاتیان.
له‌ كۆتاییدا داواكارین كه‌ هه‌نگاوی جدی و پێویست بنرێت له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان و توندوتیژی له‌ كوردستان تا رووی گه‌شی ئارامیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رجه‌سته‌بێت.
ناوی ڕێكخراوه‌كان :
1- رێكخراوی گه‌نجانی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
2- رێكخراوی چالاكی لاوان سلێمانی
3- سه‌نته‌ری هونه‌ری تابلۆ سلێمانی
4- په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سلێمانی
5- رێكخراوی هاندانی مێینه‌ بۆ كاری راگه‌یاندن سلێمانی
6- رێكخراوی هه‌تاو سلێمانی
7- رێكخراوی ئاژه‌ڵ پارێزان سلێمانی
8- گروپی سێبه‌ر سلێمانی
9- رێكخراوی یۆنانی- كوردی سلێمانی
10- فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی جیهان سلێمانی
11- سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوان سلێمانی
12- ناوه‌ندی كۆژان بۆ داكوكی له‌ پرسی ئه‌نفال كۆیه‌
13- كۆمه‌ڵه‌ی به‌دواداچوونی سكاڵا سلێمانی
14- سه‌نته‌ری دیالۆكی ئه‌مریكی - كوردی سلێمانی
15- بۆردی كاری گه‌نجان رانیه‌
16- رێكخراوی ئۆزبه‌كستانی - كوردی سلێمانی
17- سه‌نته‌ری كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی توانای كارگێڕی سلێمانی
18- بنكه‌ی رۆشنبیری نالی سلێمانی
19- رێكخراوی هونه‌ری sulyon سلێمانی
20- رێكخراوی ئاسۆی لاوان سلێمانی - ده‌وروبه‌ر
21- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌ سلێمانی
22- رێكخراوی هه‌تاو هه‌ولێر
23- رێكخراوی پشك سلێمانی
24- سه‌نته‌ری رایه‌ڵه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی كه‌لتوری و چالاكی رۆشنبیری رانیه‌
25- ڕێكخراوی داكۆكیكردن له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی راپه‌ڕین رانیه‌
26- رێكخراوی رۆشنبیری نیگا سلێمانی
27- رێكخراوی چاودێری په‌راوێزكه‌وتوان سلێمانی
28- رێكخراوی كه‌نه‌دی – كوردی كوردستان
29- مركزالوطني للتعايش السلمي
30- رێكخراوی په‌ره‌پێدانی توانای منداڵان سلێمانی
31- رێكخراوی گه‌نجكارانی كوردستان KYBA سلێمانی
32- ئۆركسترای منداڵانی سلێمانی سلێمانی
33- رێكخراوی هانای منداڵان سلێمانی
34- سه‌نته‌ری تواناسازی مامۆستایان سلێمانی
35- فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی لاوان سلێمانی
36- بنكه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه‌ سلێمانی
37- سه‌نته‌ری رووناكبیری شاره‌زوور سه‌یدێادق
38- كۆمه‌ڵه‌ی ئاسۆی لاوانی كوردستان سلێمانی
39- رێكخراوی په‌ره‌پێدانی یاسایی هه‌ولێر
40- رێكخراوی ژیانی ته‌ندروستی هه‌ولێر
41- رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی سلێمانی
42- سه‌نته‌ری هۆشیاری تاك هه‌ولێر
43- فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران سلێمانی
44- رێكخراوی ڕاسان سلێمانی
45- ڕێكخراوی هاوكاری یابانی - كوردی سلێمانی
46- رێكخراوی لانه‌ی منداڵان سلێمانی
47- سه‌نته‌ری نۆبڵ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سلێمانی
48- رێكخراوی هه‌ره‌وه‌زی ده‌ستڕه‌نگینه‌كان سلێمانی
49- رێكخراوی دژی گه‌نده‌ڵی سلێمانی
Top