شێلووكردنی ژیانی كانی لەلایەن هەرزەكارێكەوە

شێلووكردنی ژیانی كانی لەلایەن هەرزەكارێكەوە
كانی كچێكی هەرزەكاری زۆر قەشەنگ بوو لەخێزانێكی زۆر بەختەوەر لەگەڵ دایكی و خوشك و برا بچكۆڵەكەیدا ژیانێكی ئارام و ئاسایی بەسەر دەبرد، خێزانەكەیان ئەوەندە ئاسایی و بەختەوەرانە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ یەكتریدا دەكرد، كە ببوونە جێگەی ئیرەیی دراوسێ و خزم و كەس و كاریان. پاشان تەمەن هات و چوو لەپڕ ڕۆژێك لەناكاو دایكیان بەنەخۆشییەكی كتووپڕ دڵی لەلێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد.
دوای كۆچكردنەكە
لێرەوە نەهامەتی خێزانەكە دەست پێدەكات كە دایكیان كۆچی دوایی كرد، ئیتر باوكیان كەوتە دوای كاركردن و دابینكردنی بژێوی ژیان و نەیدەتوانی بەشێوەیەكی ورد ئاگاداری منداڵەكانی بێت و چاودێریان بكات، تا لەئەنجامدا هەموویان بەهۆی بێڕەحمی و خراپی كۆمەڵگەوە تووشی كێشەی خۆیان بوون و هەر یەكەیان بەهۆی هۆكارێكەوە لەڕێگەی كەسێكی نابەجێ و لاڕێوە لایانداو ڕوویان كردە كاری نابەجێی و لەڕێی ڕاست لایاندا.
كێشە دەستی پێكرد
وەك دەزانین كۆمەڵگەی كوردی لە هەر كۆمەڵگەیەكی تر بێبەزەیی تێیدایە بەرامبەر بەئافرەتان بەتایبەتی ئەگەر دایكیشیان لەژیاندا نەمابێت و هەروەها ئەگەر ئافرەت جارێك هەڵە بكات، ئەوا بەسەرییەوە ماڵە و هەرگیز لێبووردنی نییە.
ئێوارەیەكیان دایكی كانی لەناكاو تووشی ئازارێك هات، چۆن ئازارێك ئازاری مەرگ بوو، هیچ جۆرە چارەیەكی نەبوو، لەئاكامدا كۆچی دوایی كرد و خێزانەكەیان بەبێ دایك مانەوە و پاش ماوەیەك لەدوای كۆتایی هاتنی پرسە هەر كەسە چوو بەلای كارەكەی خۆیەوە و كانیش وەك خوشكەكانی بەرەو قوتابخانەكەی چوو كە لەپۆلی دووەمی ناوەندی دەیخوێند. ئا لێرەوە قۆناغێكی نوێ لەژیانی ئەم خێزانە دەست پێدەكات.
ڕێگای هەڵە
كانی كاتێك كە بەیانیان ڕووی دەكردە قوتابخانە لەڕێگەی خۆیدا كوڕێك دەهاتە سەر ڕێگەی كە ناوی هەرێم بوو، ئەم كوڕە بوو بەشەیتان و ژیانی دواڕۆژی كانی كردە دۆزەخ و هەموو بەیانیان دەهاتە سەر ڕێگەكەی و هەمیشە داوای ژمارە مۆبایلی لێدەكرد، هەمیشە دەیویست كە ئەم كچە لەڕێگەی ڕاست لابدات و هانی دەدا كە پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا ببەستێت و داوای لێدەكرد كە ببیێت بەخۆشەویستی پێی دەوت كە ئەوی لەهەموو دنیا خۆشتر دەوێت، بەڵام وەها نەبوو، بەڵكو بەپێچەوانەوە هەرێم گەنجێكی داوێن پیس بوو بە ئاڵۆشی سێكسی، هەمیشە خەریكی سێكس بوو، كەسێك بوو خەریكی فریودانی كچانی گەڕەك بوو، ئەمجارەیان مرخی لەكانی خۆش كردبوو، دەیویست ئەمیش لەڕێگە لابدات.
كانی كەوتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵ هەرێمدا، بەڵام چۆن خۆشەویستییەك كە بووە هۆی ئەوەی هەموو ڕۆژێك بەیانیان بەیەكەوە دەكەوتنە ڕێ و قسەی زەرد و سووری بۆ یەك دەكرد و هەرێم توانی بەقسە لووسەكانی لەڕێگەی ڕاست لای بدات و توانی وەهای لێبكات كە گوڵی كچێنی كانی هەناسەسارد بژاكێنێ و بەو بەهاری عومرەی هەڵی بوەرێنێت و وەك چەندین كچی تری ئەو وڵاتە بووە قوربانی گەنجێكی داوێن پیس.
چەندین جار بەخۆی و بەئۆتۆمبێلە سپییە دوا مۆدێلەكەیەوە بەرەو هەواری شار و شاخی گۆیژەی دەبرد، لەگەڵ خۆیدا هەموو جارێك دوو سێ بیرەشی دەبرد و بەگوڵەبەڕۆژە و پاقلەو چپسەوە پێكەوە ژووانێكی سێكسییان دروست دەكرد، ڕاستە كانی بیرەی نەدەخواردەوەو زۆریش دەترسا كەوا كەسێك بیبینێت و حەیای بچێت، بەڵام پێشی خۆش بوو كەوا لەگەڵ هەرێمدا جار جارە چپەو قسەی نەرم و ڕۆمانسییانە دەكەن، پاش ئەوەی هەرێم بەو بیرەیە سەری خۆی گەرم دەكرد ئینجا لەكانی دەچووە پێشەوە و لێی نزیك دەبۆوە، وردە وردە دەستی بۆ ڕوومەتە خرپنە سپییەكانی دەبرد، دەستی بەسەر قژیدا دەهێناو ماچی ڕوومەتی دەكرد و وەكو سەگ دەیلێسایەوە، كانی هار دەكرد، تەواو ڕوومەت و گوێچكەكانی سوور دەبوونەوە و هەناسەی سوار دەبوو، داوای لەهەرێم دەكرد زوو بیباتەوە بۆ ماڵەوە نەوەكو كەس بیبینێت و هاوڕێكانی بچنەوە لەهەواڵی كانی بپرسن كەوا بۆچی نەهاتۆتەوە بۆ خوێندنگە و ئەو ڕۆژە دیار نەبووە..
بەڵام هەرێم زەوقی هەبوو دەیوویست دەستی خۆی بووەشێنێت و كەتنێكی بەپەلە ئەنجام بدات و داوای دەكرد كەوا دەست بۆ .....ی كانی بەرێت و دواجار بیقەومێنێت. جار جارەش بەمۆبایلە دوا مۆدێلەكەی خۆی وێنەیەكی كانی دەگرت و كانیش تەواو سوور دەبۆوەو شەرمێكی ترسناك و مەرگ هێنەر دایدەگرت و هەموو گیانی دەلەرزی..
رۆژ هات و ڕۆژ ڕۆیشت، هەرێم بەتەواوەتی ببووە مۆتەكە و هەموو ڕۆژێك بەرەو دەرەوەی شاری دەبرد و كەتنی خۆی لەگەڵ كانیدا دەكرد و....
وێنەی كانی بە شاردا بڵاوبووەوە
هەرێم كوڕی كابرایەكی بازرگانی تازە پیاكەوتووی لادێیی بوو، پارەی باشیان هەبوو، خاوەن دوكانێكی گەورەی پۆشاك و ماكیاجی ژنانە بوو، هاوڕێی لەشێوەی خۆی زۆربوو. ژمارەیەكی زۆر لەگەنجەكان لەلای دادەنیشتن و باس باسی سێكسكردن بوو لەگەڵ كچانی شاردا و هەر یەكەیان قارەمانێتی خۆی لەو بارەیەوە دەگێڕایەوە. هەرێم لەناو مۆبایلەكەیدا ئەلبومێكی وێنەی كچانی نیوە ڕووت و دەموچاوی سێكسی و وروژێنەری كچە هەرزەكارە جوانەكانی تێدابوو كە هەرێم پێوەندی ژێر بەژێر و سێكسی لەگەڵیاندا هەبوو.
وێنەكانی كانی زۆر بوون و تازەترین كچێك كە پێوەندی بەهەرێمەوە هەبوو ئەو بوو، بۆیە خۆشەویست بوو، وێنەكانی نیشانی گەنجانی ئەو گەڕەكەی خۆیان دەدا و بەهەموو لایەكی شاردا بڵاوی كردبوونەوە، تا لەئەنجامدا ناوبانگی كانی بەتەواوی زڕاو وەك كچێكی لەشفرۆش ناوی دابۆوە، ئیتر لەو ناوەدا كانی لەناو كوڕەكانی گەڕەكدا بەتەواوەتی ئابڕووی چوو، تا وای لێهات ناچار بوو داوا لەهەرێم بكات كە وێنەكانی ڕەش بكاتەوە، بەڵام كاتێك كە چوو بۆ لای هەرێم زۆر قسەی ناشرینی پێ وت و سوكایەتییەكی زۆری پێدەكرد، كانیش بەكەساسی گەڕایەوە ناچار بوو دەست بكات بەگریان، هەر بەفرمێسكی ناو چاوە غەمگینەكانیەوە بەهاوار و گریانەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە، ناچار كە چووە ماڵەوە بینی كە كەس لەماڵەوە نییەو هەتیوو بێكەس ماوەتەوە..
دەستیكرد بەلەخۆدان و كەسیش نەبوو دڵی بداتەوە، پاشان وردە وردە بیری لەوە كردەوە كە خۆی بكوژێت و دوایی بەژیانی پڕ لەحەیاچووی خۆی بێنێت، لەئاكامدا نەوتی كرد بەخۆیدا و خۆی سوتاند و كۆتایی بەتەمەنی خۆی هێنا و بوو بەقوربانی داب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكان. بوو بەقوربانی ئەوینێكی چەواشە و دەستی كوڕێكی داوێن پیسی ئەم وڵاتە.
Top