له كوردستان، تاوه‌كو ئه‌مرۆ له گره‌وه‌كه هۆكارى خۆ كوژى ژن ده‌باته‌وه
March 4, 2012
کۆمەڵایەتی
له‌سه‌رده‌مێكى وه‌كو ئه‌مرۆ ئافره‌تى كورد خۆى ده‌سوتێنیت یان خۆى ده‌كوژێت خه‌ریكه له سوتانى ئافره‌ت ناوبانگیه‌كى باش ده‌رده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى كۆمه‌ڵى ده‌زگاى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئافره‌تان و داكۆكیردن له مافى ئافره‌ت و بلاَو بوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵى ئامار وخه‌رج كردنى بوودجه‌یكى باش هه‌موو ئه‌مانه بۆ نه‌مانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت ده‌كرێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه رۆژ به‌رۆژ كێشه‌ى ئافره‌ت زیاتر ئه‌بێت، خۆكوشتن و خۆسوتانیان هه‌ر به‌رده‌وامه، له‌راستیدا ئه‌مانه هه‌موو جێگاى سه‌رسورمانه كه كۆمه‌ڵى كارى تایبه‌ت كرابێت بۆ چاره‌سه‌ركردن كه‌چى وه‌كو ئه‌وه‌بێت هیچ نه‌كرابێت. بێگومان هه‌ر واده‌بێت ، كیسى ئافره‌تێكى خۆكوژ به ئاسانى له بیر بكرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت چه‌ند رۆژێك ده‌بێته مانشێتى گۆڤار و رۆژنامه‌كان بۆ رێگا نیشانده‌رى ئافره‌تى به‌دبه‌ختى تر و ئیتر هیچى تر نابێت.
له ماڵه‌وه ده‌زانین كچه‌كه‌م له‌ده‌ست باوكى خۆى سوتاندوه به‌س ئێمه ناتوانین سكالاَ له‌دژى مێرده‌كه‌م تۆمار بكه‌ین
ئه‌وه‌ى هه‌موومانى نیگه‌ران كردوه ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تێك به‌ده‌ستى خۆى گیانى خۆى له ناو ده‌بات ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى هۆكارى خۆكوشتنه‌كه‌یه‌تى ئاشكراى بكات و سكالاَى له دژى تۆماربكات ئه‌وه هه‌موومان ده‌زانین هۆكارى خۆكوژ به گوێره‌ى مادده‌ى 408 سزاى عیراقى له 1ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له پینج ساڵ زیاتر نه‌بێت زیندانى ده‌كرێت، به‌لاَم كاره‌سات له‌وه‌یه به‌رده‌وام لاى ئێمه هۆكارى خۆ كوژ بزره ئافره‌تى خۆ كوژ تاوانیار ده‌كرێت به‌وه‌ى نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌یه یان له ژیان بیزاره یان زۆر به ئاشكرا ده‌زانرى له رقى باوكه‌یتى یان براكه‌ى....، له‌و باریه‌وه (ج) ئافره‌تێكى خاوه‌ن 8 منداڵه كچه گه‌وره‌كه‌ى ته‌مه‌نى 24 سالاَن بووه بۆ هۆى كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ل باوكى ده‌بێته شه‌رى و بریارى خۆ سوتاندن ده‌دات به‌لاَم نزیكه‌ى دوو هه‌فته له نه‌خۆشخانه ده‌مێنیته‌وه له‌و ماوه‌یه كه له‌لایان پۆلیسه‌وه ئیفاده‌ى لێى وه‌رده‌گیرێت، به‌هیچ جۆرێك باسى راستى كێشه‌كه ناكات و هۆكارى سوتانه‌كه‌ى ده‌گۆرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه له ژیان بێزار بووه، (ج) دایكى ئه‌و كچه‌یه ده‌ڵێت" ئێمه هه‌موومان له ماڵه‌وه ده‌زانین كچه‌كه‌م له‌ده‌ست باوكى خۆى سوتاندوه به‌س ئێمه ناتوانین سكالاَ له‌دژى میرده‌كه‌م تۆمار بكه‌ین"
هۆكارى خۆ كوژ بكوژ نییه.
راسته هۆكارى خۆ كوژ قاتل نییه! و كه‌سێك نا كوژێت به‌لاَم ئه‌زانێت روحى خۆكوژ نرخێكى نییه له‌و وه‌لاَته بۆیه ئه‌توانێت له رێگاى ئازارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى بدات تا بتوانى ناراسته‌وخۆ ببێته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌سێك بریارى له ناو بردنى روحى خۆى بدات وه‌كو هه‌موو روحى ئافره‌ته‌كانى تر له بیر ده‌كرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بێت و فایلێك هه‌بێت یاخود لاینێك هه‌بێت له داواكارى گشتى بتوانن ببنه كه‌س وكارى خۆكوژ و هه‌م سكالاَ تۆماربكه‌ن هه‌م لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ كاركردن له‌سه‌ر هۆكارى خۆكوژ بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه زیاتر روحى ئافره‌ت ئه‌وه‌نده به‌ئاسانى له ناونه‌چێت و هۆكارى خۆ كوژیش به‌رده‌وام ترسى له‌وه هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته دواى مردنیشى لاینێك هه‌یه كه‌سوكارى بێت و داواى مافى ده‌كات، ئه‌ونده به ئاسانى گیانى به فیرۆ ناچیت وه‌كو ئه‌وه‌ى ئیستا هه‌یه، سه‌باره‌ت ئه‌مه پارێزه‌ر كه‌یفى مه‌غدید قادر خاوه‌نى برِوانامه‌ى ماجستیر له یاساى شارستانى ده‌لێت "بێگومان یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ى له‌یاساى سزادانى عیراقى ساڵى 1969 دا له جه‌ریمه خۆكوشتندا سزاى بۆدانراوه به‌تۆمه‌تیبار دانراوه ، به‌پێى یاساى داواكارى گشتى هه‌ركاتێك هه‌ر تاوانێك رووبدات داواكارى گشتى ده‌توانێت سكالاَ تۆماربكات له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سووكارى كوژراوه‌كه سكالایان تۆمارنه‌كرد ئه‌وا له‌جیاتى كه‌سووكارى كوژراوه‌كه داواكارى گشتى ده‌توانێت سكالاَ تۆماربكات ".
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین داواكارى گشتى هه‌وڵدات به‌بیته كه‌سێكى سكالاَكار له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ناودار خۆى بكوژێت ئه‌و كات داواكارى گشتى ده‌توانێت سكالا تۆماربكات به‌لاَم له‌هه‌ندێك كاتدا خۆكوشتنه‌كه كارێگه‌رى نابێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه واتا داواكارى گشتى سكالا تۆمارناكات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌نیه كه‌داواكارى گشتى تواناى نه‌بێت سكالا تۆماربكات به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پیسوست ناكات له‌رووى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه سكاڵا تۆماربكرێت، بێگومان به‌گوێره‌ى یاساكانى سزادانى عێرقى كه تایبه‌تن به‌خۆكوشتن كه ژماره ( 405 ــ 409)) ده‌ست پێده‌كه‌ن كه هه‌موویان تایبه‌تن به جۆرى كوشتنه‌كان له‌م یاسایانه‌دا باسكراوه و تاوانه‌كان ئاماژه‌ى پیكراوه واتا كه‌سێك به عه‌مدى كه‌سیك بكوژێت سزاكه‌ى دانراوه ، بێگومان خۆكوشتن له‌دواى ئه‌وان دێت، به‌لام یاساى ژماره (408) تایبه‌ته به‌خۆكوشتن كه‌كه‌سێك ده‌بێته هۆى خۆكوشتنى كه‌سێك به‌تاوانبار دایناوه‌و سزاشى بۆداناوه".
به‌هه‌موو جۆرێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌دواداچوونى ژنان و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان هه‌وڵده‌رێت كار بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌ت و كوشتنى و خۆكوشتن و خۆسوتانى ئافره‌ت ده‌ده‌رێت،به‌لاَم تا ئێستا هه‌وڵ نه‌دراوه كار له‌سه‌ر كه‌یسى هۆكارى خۆ كوژ بكرێت، و زۆر به‌ساده‌ى بابه‌ته‌كانى خوكوشتنى ئافره‌تێك یا خۆ سوتانى ئافره‌ت به قه‌زاو قه‌ده‌ر یان ئاره‌زووى له ژیان نه‌ماوه كۆتایى دێت، واته گشت لایانێك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌دواداچوونى توندوتیژى دژ به ژنان و رێكخراوه‌كانى ژنان و پۆلیس ناچارن قه‌ناعه‌ت به خۆیان ده‌هێنن كه ئه‌و ئافره‌ته به هۆى په‌له‌مێز یاخود ته‌باخ یا به‌هۆى قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه سوتاوه، به‌هۆى نه‌خۆشى ده‌روونى یان خۆى كوشتووه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته كه به‌ر له‌وه‌ى گیانى ده‌ربچێت ناوى كه‌سێكى نه‌داوه له ئیفاده‌كه‌ى لاى پۆلیس سكالاَى له‌كه‌س نه‌بووه یاخود هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانى خێزانى خۆ كوژه‌كه سكالاَى دژى ئه‌و كه‌سه نییه كه بۆته هۆكارى خۆ كوشتنى ئافره‌تێكى تر له‌و باره‌وه نه‌قیب ژیله‌مۆ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان ده‌ڵێت" ئێمه هه‌ستاوین له‌گه‌ڵ هه‌موو بنكه‌كانى پۆلیس رێكه‌وتن كه هه‌ر بنكه‌یه‌ك ئه‌فسه‌رێكى تایبه‌تى به توندوتیژى لێ هه‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رى تایبه‌ت دانراوه له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى سوتان گه‌یشته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پێوه‌ندى به ئێمه‌وه به‌كرێت و راسته‌وخۆ ووته‌ى لێ وه‌رده گیرێت چونكه ئه‌گه‌ر بێت و تۆزێك ئیفاده‌ى ده‌رنگ بكرێت ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هۆكارى خو سوتانه‌كه‌ى بگورێت یاخود كه‌سێك بگاته لاى واى لێبكات راستیه‌كان بشارێته‌وه، به‌لاَم دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه له ماوه‌ى 24 كاتژمێر له‌نه‌خوشخانه‌یه وایكردوه هه‌وڵبدرێت راستیه‌كان ئاشكرا بكرێت ئافره‌تى وا هه‌بووه سه‌ره‌تا راستى نه‌گووته‌وه دواى ماوه‌یه‌ك له‌تاو ئازارى جه‌سته‌ى راستى ئاشكرا ده‌كات" هه‌وره‌ها نه‌قیب ژیله‌مۆ له‌وه‌ده‌كات زۆربه‌ى سوتانه‌كان ده‌خرێته ئه‌سۆى غاز و ته‌باغ و په‌له‌مێز ئافره‌ته‌كان راستى ده‌شارنه‌وه ناوى ئه‌و كه‌سه ناده‌ن كه بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى ویستویه‌تى گیانى خۆى له‌ناو به‌بات بۆیه داواكارى
داواكارى گشتى بۆى هه‌یه
لێكۆڵینه‌وه بكات و زانیارى كۆبكاته‌وه
كاتى ئه‌وه هاتووه لایانێكى وه‌كو داواكارى گشتى كه ده‌ستیه‌ك بێت بۆ داوا كردنى مافى گشتى به‌بێته پارێزه‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانى خۆیان به‌ده‌ستى خۆیان له ناو ده‌بن و فایلێكى تایبه‌ت به‌و جۆره حاڵه‌تانه هه‌بێت كه داواكارى گشتى بتوانێت خاوه‌ن سكالاَكار و پارێزه‌رى ئه‌و جۆره بابه‌تانه بێت و بى ئه‌وه‌ى سكالاَ له‌لایان ئه‌ندامانى خێزانه‌كه هه‌بێت یاخود كه‌سه‌كه خۆى، له‌و باره‌وه دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه دادیار حه‌مید ده‌ڵێت" به‌پێى یاساى ژماره 42 له برگه‌ى یه‌كه‌مى مادده‌ى 408 سزادانى هه‌مووار كراودوه كه ئه‌و برگه‌یى له په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان بۆ زیادكرا له ساڵى 2001 هه‌ركه‌سێك به بێته هۆكارى خۆ كوشتنى كه‌سێك ئه‌وه سزا ده‌درێت له 7 ساڵ كه‌م تر نه‌بێت له رووى یاسیاوه ئه‌ومادده‌یه مافى گشتى تیدایه چونكه به‌پیێ مادده‌ى 3 بنه‌ماكانى دادگاى یاساى سزاى ژماره‌ى 23 ساڵى 1971 كه له هه‌رێمى كوردستان كارى پێده‌كرێت ته‌نها ئه‌و تاوانانه‌ى له ماده‌ى 3 ده‌ست نیشان كراون، ده‌بێت سكالاَى یاسایى له‌لایه‌ن دادخواز یان ئه‌ندامانى دادخواز به‌رز بكرێته‌وه، به‌لاَم مادده‌ى 408 مافى گشتیه و داواكارى گشتى بۆى هه‌یه كارى له‌سه‌ر بكات و لێكۆڵینه‌وه بكات و زانیارى كۆبكاته‌وه هه‌ر خۆشیان سكالاَ تۆمار بكه‌ن ئه‌وكاته رێكارى یاسایى ده‌كرێت، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه له یاساى بنه‌ماى دادگایكردنى سزاى به پیێ مادى 3 كه پیان ده‌گوترێت (جرائم ڕژن) واته تاوانه‌كانى روخسه‌ت ئیزن وه‌رگرتن كه مادى 408 ناینگرێته‌وه، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى ماده‌ى 408 ده‌یانگرێته‌وه كه مافى گشتیه ئه‌وه داواكارى گشتى بۆى هه‌یه به‌بێته پارێزه‌رى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆى كوشتووه، به‌لاَم له ئێستایه كاتى ئه‌وه هاتووه داواكارى گشتى به‌بىَ بوونى سكالاَى هیچ لایانێك لێكۆڵێنه‌وه‌یكى كارا بكات و سكالاَى خۆى تۆماربكات وبداته دادگا".
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه به‌تایبه‌تى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه سزا‌و پاداشت نیه، ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌لگه‌یه به‌ره‌و رووخان ده‌ورات، پیویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌هانى خه‌لك ده‌ده‌ن بۆخوكوشتن له‌هه‌موو روه‌كانه‌وه سزابدرێن ئایه له‌رووى كۆمه‌لایه‌یته‌وه چۆن بتوانن بیسه‌لمینن ئه‌وانه تاوانبارن ، ئایه چ یاسایه‌كى هه‌موار كرا‌و هه‌یه ئه‌و كه‌سانه سزابدات.
توێژه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى هێمن عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن به‌خۆكوشتن ده‌لێت "بێگومان هه‌ركه‌سێك كۆمه‌لێك هۆكار و فشارى به‌دوایه‌وه بیگومان كۆمه‌لئَگه لایه‌نێكى سه‌ره‌كى فشاره‌كه یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆى بكه‌وژێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌هانى داوه به‌شێكى زۆرى له‌و فشاره به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌هانى خه‌ڵك ده‌دات بۆخۆكوشتن یان ده‌بێته هۆى خۆكوشتنى كه‌سێكى تر ئه‌وا له‌رووى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه تاوانباره ئه‌گه‌ر له رووى ئاینیه‌وه سه‌یرى بكیه‌ن گه‌ناهێكى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له‌رووى مرۆڤایه‌یته‌وه سه‌یرى بكه‌ین ئه‌وان سزایه‌كى مرۆڤیایه‌تیه، بێگومان هه‌ركه‌سێكیش كه‌په‌نا ده‌ابته به‌ر خۆكوشتن كارگه‌رى كه‌سێكى له‌سه‌ره واتا كه‌سێك هانى داوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بكوژێت، تاوانێكى كردووه له‌رووى یاساشاوه" ، بۆیه ئه‌و توێژه‌ره پێوایه پێوسیته په‌له‌رمانى كوردستان پرۆژه یاسایه‌ك دانبێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه سزابداتو كه‌سانى وا ببنه تاوانبار چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه سزانه‌درێن گرفتى زۆرتر بۆكۆمه‌ڵگه ده‌نێنه‌وه"