جوان له تاو ئازاره ناشرینه‌كان خۆى له سێداره دهات
February 21, 2012
کۆمەڵایەتی
جوان ئه‌و ئافرته ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ى كه له هه‌موو ته‌مه‌نى چاوى به‌خته‌وه‌ری نه‌كه‌وت تا ئه‌و كاته‌ى برِیاری دا كۆتایى به ژیانى بێنیت، بۆ رزگار بوون له ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانی مێرده‌كه‌ى و، جیا بوونه‌وه‌ى یه‌كجارى له دوو كۆرپه‌له جوانه‌كه‌ى كه ئیتر بهبىَ جوانى دایكیان ژیان بهریىَ ده‌كه‌ن.
هه‌ركه‌سێك جوانى بناسیایه ئازاره توندهكانیشی ده‌ناسى كه ژیانى لىَ ناشرین كردبوو. پشتیوان عزیز ته‌یپ ( له دایك بووى 1979 پیشه كاسب براى ئه‌و ژنه) ده‌ڵێت" له نزیكه‌وه ئاگادارى ژیانه ناخوشهكهى خوشكم بووم، هه‌ر له‌سه‌رتاى ده‌ست پێكردنى ژیانى هاوسه‌رگیریه‌وه هه‌میشه كیشه‌ى هه‌بوو روبهرِوى لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بۆیه‌وه تاهیچ هیوایه‌كی به ژیان نه‌ماو لهوپهرِی هه‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌دا خۆى كوشت. خوشكم له سه‌ر بچوكترین داواكارى ده‌بوایه ئه‌شكه‌نجه بدرایه، سه‌ردان و هاتووچۆى خزمه‌كانى لىَ قه‌ده‌غه كرابوو، چه‌ند جاریك پێشنیازى ئه‌وه‌مان بۆ كرد له مێرده‌كه‌ى جیابێته‌وه بهلاَم له‌به‌ر منداڵه‌كانى نه‌یده‌توانى بگاته برِیارى ئه‌وه‌ى كه داواى ته‌لاق بكات، ئه‌گه‌رچی مێرده‌كه‌ى چه‌ندین جار سوكایه‌تى پێده‌كرد و ده‌یگوت تۆم خۆشناوى، ژنت به‌سه‌ردێنم، بهلاَم ئه‌و له‌به‌ر سۆزى دایكایه‌تى، به‌رده‌وام ده‌یگوت: برام با جیا نه‌بمه‌وه، با منداڵه‌كانم بىَ باوك گه‌وره نه‌بن، پاره‌ى شیرى منداڵه‌كان ده‌دا. دوو خوشكى هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام هانیان ده‌دا خوى بسوتێنێت، به‌هه‌موویان له‌ویان ده‌دا و، ده‌یانارده‌وه ماڵه‌وه، ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى رازى نه‌بوو ته‌ڵاق وه‌ربگرێت ئێمه‌ش هیچمان نه‌ده‌ووت، ته‌نانه‌ت نهیدههىشت سكالاَ له‌دژیان تۆماربكه‌ین. هه‌موو ئه‌م ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تییانه بونه ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌م له ده‌ستى مێرده‌كه‌ى خۆى بخنكێنێت. من وه‌ك براى ئه‌و سكالاَ له دژى مێردى تۆماركردووه.
ژیان عزیز ته‌یب (له دایك بووى 1976ز ژنى ماڵه‌وه خوشكی جوان) به‌ده‌ست له‌رزین و فرمێسكیش له چاوه‌كانى قه‌تیس مابوون، ئه‌و قومه ئاوه‌ى له گالاَسكهى دابوو ده‌مێك بوو خواردییهوهو هه‌رچی ده‌كرد بۆ قوتنه‌ده‌درا له تاو ئازارى له ده‌ستدانى خوشكه‌كه‌ى، له‌جێی خۆیه‌وه هه‌ستاو چووه لاى په‌نجه‌ره‌كه، سه‌یرێكى ده‌ره‌وه‌ى كرد و قومه ئاوه‌كه‌ى ناو ده‌مى فرِێدا و ئینجا هاته‌وه گوتى: "خوشكه‌كه‌م له بێكه‌سى و خراپى مێرده‌كه‌ى خۆى كوشت، راسته ئێمه‌ى هه‌بوو بهلاَم مێرده خراپه‌كه‌ى نه‌یده‌هێشت سه‌ردانى ئێمه بكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانى له‌ده‌ست نه‌چێت نه‌یده‌هێشت ئێمه سكالاَ له مێرده‌كه‌ى بكه‌ین له ساڵیكه چه‌ندینجار ده‌هاته‌وه زیز ده‌بوو دواى ده‌گه‌رایه‌وه له‌به‌ر منداڵه‌كانى جارى وا هه‌بوو مێردى بهشهوى دره‌نگ به قژ راكێشان تا ناو سه‌یاره رایكیشاوه بۆ ماڵه‌وه‌ى هێناوه چه‌ند مانگێك لامان بووه دووباره له‌به‌ر هه‌ستى دایكایه‌تى گه‌راوه‌ته‌وه دۆزهخهكهى" ژیان باس له‌و رۆژه ده‌كات كه خوشكه‌كه‌ى خۆى تیدا خنكاندوه و ده‌ڵێت" برایه‌كه‌م له ئه‌وروپا گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌ته بكات و له شه‌وه‌ى 29/1/2012 تهلفۆنمان بۆ جوانى خوشكم كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌یانى خۆى ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى بچین كارتى زانیارى ده‌ربێنن جوانى گوتى باشه با به مێردم بڵێم دواى تهلفۆنى كرده‌وه گوتى عیمادى مێردم ناهێلێت له‌گه‌ڵتان بێم، منیش ته‌لفۆنم بۆ عیماد كرد گوتم "ئه‌رى كاكه بۆ خوشكمان ئیزن ناده‌ى به‌یانى چه‌ند سه‌عاتێك له‌گه‌ڵمان بێت، بهتورهیى گوتى ناهێڵم بۆ براكه‌ى ئه‌وروپات خۆى تهلفۆنى بۆ من نه‌كردیه تا ئیزن وه‌رگرێت" به‌یانى كاتژمێر هه‌شت له‌گه‌ڵ شاخه‌وانى برام چووینه به‌رده‌م ده‌رگایان من چوومه سه‌ره‌وه ژوورهكهى بینیم تازه له خه‌و هه‌ستابوو گوتى خوشكم من ناتوانم بێم مێردم ناهێڵى دواى من گه‌رامه‌وه ناو سه‌یاره ئه‌مجاره شاخه‌وانى برام خۆى ته‌لفونى بۆ كرد گوتى كاكه با خوشكم له‌گه‌ڵ مان بێت و ئێواره‌ش ئێمه داده‌نیشین ئه‌و بابه‌ته یه‌ك لایى ده‌كینه‌وه عیماد بهتورهیى قسه‌ى كرد گوتى ناهێڵم بێت، له‌وكاته شاخه‌وانى برام ده‌یوست بچێته خواره‌وه بهلاَم من رِێگام نه‌دا چوومه‌وه خواره‌وه بینیم خوشكه‌م رایكردوه بۆ ژووره‌وه چه‌رخى بردوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بسوتینى مێرده‌كه‌ى پهنجهركه چوورهوهى شكاند و چهرخهكهى لێستاند و تۆزێك ئامۆژگاریمان كرد و من وله‌گه‌ڵ برایكم گه‌رامه‌وه ماڵ دواى ئه‌وه سه‌عات 11 هه‌واڵیان هێنا كه خوشكه‌كه‌م خۆى خنكاندوه" ژیان سكالاَى له دژى مێردى خوشكه‌كه‌ى هه‌یه و ئه‌و به هۆكارى سه‌ره‌كى كوشتنى خوشكه‌كه‌ى ده‌زانێت"
شاخه‌وان عزیز ته‌یب ته‌مه‌ن 37 ساڵ برى جوانه به‌مه‌بستى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى خوشكه‌كه‌ى و زاواكه‌یان گه‌راوه‌ته‌وه كوردتان له ده‌ره‌وه له كارگه‌ى پاقلاوه و ههویرهمهنى كارده‌كات و ده‌ڵێت"خوشكم به‌رگه‌ى ئازارى زیاترى نه‌گرت و به‌ده‌سته‌كانى خۆى كۆتایى به ژیانى خۆى هێنا و خۆى له سێداره‌دا، من بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ئه‌و هاتمه‌وه كوردستان چونكه ئه‌و پیاوه‌ى شووى پێكرد بوو هه‌رگیز خۆشى نه‌ده‌ویست و منیش نهمدهنسى و قسه‌شم له‌گه‌ڵى نه‌كردبوو دایكیكى نابیست و لاَڵیشم هه‌یه له‌و كاته‌ى خوازبینى هاتبوو بىَ ئه‌وه‌ى پرسیار له‌باره‌ى كوره‌كه‌وه بكه‌ن یه‌كسه‌ر دابوویان دواى ئاهنگى هاووسهرگیرى هه‌ر له رۆژى حهفتیانهكهى خوشكم لێدانى به‌ده‌ستى مێرده‌كه‌ى خواردبوو بهلاَم ئه‌و كات باسى نه‌كردبوو ئیتر تا مناڵى بوو رۆژبه‌رۆژ ژیانى خراپتر ده‌بوو بهلاَم هه‌ر له‌به‌ر دوو كچه‌كه‌ى به‌رگه‌ى گرتوه كه یه‌كیان ساڵ و نێوهیكه ئه‌وه‌ى تر‌ى چوارساڵه، بهلاَم عیماد دوو خوشكى به‌ته‌مه‌نى له ماڵه‌وه هه‌بووه كه به‌رده‌وام رێگاى خوكوشتنیان به خوشكم نیشانداوه و گوتیانه خوت بكوژه خوت بسوتینه وه‌كو فلاَن و فلاَن مادام مێرده‌كه‌ت توى خۆشناوى هه‌ر ژنت بهسهردێنیتهوه، تا رۆژى 30/1/2012 كه مێردى ناهێڵێت له‌گه‌ڵمان بێت بۆ ده‌رهێنانى كارتى زانیارى به بیانووى ئه‌وه‌ى من خۆم ئیزنم وه‌رنه‌گرتوه كاتى منیش ته‌لفۆنم بۆ كرد قسه‌ى ره‌قى له‌گه‌ڵم كرد و دواى ئه‌وه له‌گه‌ڵ خوشكم كردیوویهوه شهر و لێدان خوشكیشم له كاتژمێر 11ى به‌یانى خۆى ده‌كوژێت، ئێستاش ئێمه سكالاَمان له عیما كرده‌وه گیراوه بهلاَم تا ئیستا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و داواى مافى خوشكمان ده‌كینه‌وه"
جوان له‌سه‌ربان له‌به‌رده‌م هۆڵه‌كه‌ى خۆیان خۆى به گورسه ره‌نگ سوره‌كه‌ى جۆلاَنهى منداڵه‌كه‌ى وه‌ده‌كات و تا گیانى ده‌رده‌چێت و ده‌خنكێت، له‌و باریه‌وه عه‌قیدى ماف په‌روه‌ر له نووسنگاى نه‌هێشتنى تاوان جه‌میل مه‌حمد سورچى ده‌ڵێت" ئێمه له‌كاتى گه‌یشتنمان بهینیمان ئه‌و ئافره‌ته خۆى به گورسێكى سور هه‌ڵواسیوه كورسیهكى شینى لایالۆنى له ژێر قاچى كه‌وتبوو، ئه‌و رووداوه‌ش له ئه‌نجامى ده‌مه‌قاڵى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ركه‌ى ئه‌و رووداوه‌ى لێكه‌وتۆته‌وه ماڵى باوكى ئافره‌ته‌كه سكالاَیان له مێردى كردوه به گوێره‌ى ماددى 408 زیندانى ده‌كرێت و تا ئیستاش لێكۆڵینه‌وه بهردهولمه بۆ ئه‌وه‌ى كاتى زیندانیهكهى دیارى بكرێت".