رۆژى ڤالانتیاین دڵه عاشقه‌كان به گوڵى سور ئاشت ده‌كاته‌وه
February 14, 2012
کۆمەڵایەتی
رۆژى خۆشه‌ویستى یا رۆژى ڤاڵانتایین، هه‌موو ساڵێك له 14/2 ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهان ئاهنگ ده‌گێڕن و، گوڵى سور ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن .
كورتەیەك لەسەر مێژووی ڤاڵانتایین
له سه‌ده‌کانی سێهه‌می زایینی له رۆما، سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی کلۆدیۆسی دووهه‌م. كلۆدیۆس پێی وابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که سه‌ڵتن باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی که ژن و منداڵیان هه‌یه، بۆیه بڕیاری دا که سه‌ربازه‌کانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێ ژن بخوازن و ده‌بێ سه‌ڵت و ڕه‌به‌ن بن .
کلۆدیۆس زۆر بێ روحم بوو و هه‌ر بڕیارێک که ده‌ری کردبا لێی پاش گه‌ز نه‌ده‌بوو و، ده‌بوایه که جێبه‌جێ بکرێ. قه‌شه‌یه‌ک به ناوی ڤالێنتاین(ڤالێنته‌نیوس) به دزی سه‌ربازه رومیه‌کانی له‌گه‌ڵ کچه خۆشه‌ویسته‌که‌یان لێک ماره ده‌کرد و به مرادی ده‌گه‌یاندن .
کلۆدیۆس ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوو و بڕیاری زیندانی کردنی ڤالێنتاینی ده‌رکرد. ڤالێنتاین له ناو زینداندا ئاشقی کچی زیندانبانه‌که بوو، به‌و جۆره‌ی که له ئه‌فسانه‌کاندا هاتووه، ڤالێنتاین نامه‌ی بۆ ئه‌و کچه ده‌نارد و له سه‌ری ده‌نوسی له لایه‌ن ڤالێنتاینی تۆ. له ئاکامدا قه‌شه به تاوانی لێک ماره‌کردنی ئه‌و عاشقانه به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی کلۆدیوسی دووهه‌م له سێداره درا. لەو ساتەوە وه‌ک شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شق ده‌ناسرێت و له‌و رۆژه‌وه ڤالێنتاین هێمایه‌کی عه‌شق و خۆشه‌ویستییە ساڵێ له رۆژی ساڵوه‌گه‌ڕیدا عاشقان پیرۆزبایی به یه‌ک دەگەیەنن.
گوڵه سوره‌كان له‌و رۆژه زیاتر ده‌فرۆشرێن
له هه‌ولێر، یه‌كه‌م دووكانى گوڵ فرۆشى پێنج ساڵ لەمەوبەر كرایه‌وه. لەیەكەم ڤاڵانتایندا 200 دانه گوڵى سورى فرۆشتوه، به‌لاَم ساڵى پار له‌و رۆژه 6700 دانه‌ی فرۆشراوه.
شۆرش بایزیدى كەخاوه‌نی دوكانى گوڵ فرۆشى (مه‌ترا)یە وەك خۆی دەڵێ، له‌ساڵى 2007 دوكانی داناوەو، یه‌كه‌م دووكانى گوڵ فرۆش بووه له هه‌ولێر و، ساڵ به ساڵ خه‌ڵك له مانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌و رۆژه زیاتر تێده‌گات و، زیاتر گوڵەكانی دەفرۆشرێت. ئه‌م ساڵیش داوامان كردوه 10000 شاخه گوڵمان بۆ بێت.دوكانداره‌كه ئاماژەی به‌وه دا كە تەمەنێكی دیاریكراو نییە بۆ كڕینی گەوڵەكانی و منداڵ و گەنج و پیر سەردانی دەكەن.
گوڵی سور، هیوا بەژیان دەبەخشێ
بەشیر كزۆفلۆرا، سێ ساڵه له هه‌ولێر گوڵ فرۆشە و، لقی سەرەكیان لە لوبنانە، لەوێ 7 ساڵ گوڵ فرۆشی كردووە، پێش ئەوەی بێتە هەولێر. لەوەڵامی پرسیارێكی ئەم راپۆرتە ده‌ڵێت" له لوبنان له‌و رۆژه خه‌ڵكێكى زۆرتر سه‌ردانى دوكانه‌كانى گوڵفرۆشى ده‌كه‌ن بۆ كڕینى گوڵى سور، لێره بەداخەوە خەلكی ئێرە بایەخ بە گوڵی سروشتى نادەن، لەكاتێكدا كە دەبوو عاشقان تەنها گوڵی سوری سروشتییان بگۆڕیایەتەوە، ئاخر ئەو گوڵانە هیوایەكی زیاتردەبەخشن و مانایەكی مەزنتر بە عەشقەكەیان دەدات.
ڤاڵانتایین رۆژی نوێكردنەوەی خۆشەویستییە
نه‌وال جه‌واد كە كچێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌و، قوتابى پۆلی یازدەی بنەڕەتییە، ده‌ڵێت: ئه‌و رۆژه واته نوێكردنه‌وه‌ى پەیوه‌ندى خۆشه‌ویستى له نێوان هه‌موو كه‌سه نزیكه‌كانم و، لەپێش هەموو كەس پیرۆزبایى له دایكم ده‌كەم.
هه‌ندێك له گه‌نجان ئه‌و رۆژه كه پرسه‌ى عاشقى دڵشكاوەكان پێناسە دەكەن
شیڤان ستار، دوكاندارێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵه، ئه‌و به هاتنى ئه‌و رۆژه دڵگرانه‌و جله ره‌شه‌كه‌ى هێمایه بۆ ده‌ربڕینى ناخى و، پێوایە، ڤاڵانتایین ته‌نها بۆ خۆشەویستی نیوان كوڕ وكچ هێمایە و دەڵێت: هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ئه‌و رۆژه ته‌نها بۆ دووعاشقى ره‌گه‌ز جیاوازه و پەیوەندی بە دایك و باوك و نیشتمانەوە نییە و، نابێت پێناسە راستەقینەكەی ئەو رۆژە بشێوێنرێت. هەروەكا وتی: من و ئه‌وانه‌ى كه خۆشه‌ویستیان له ده‌ستداوه له‌و رۆژه ته‌نها به پۆشینى جلى ره‌ش پێناسه‌ى عشقى شكست خواردوی خۆمان دەكەین.
مامۆستایەكی ئایینی: یادكردنەوەی ئەو رۆژە، حەرامە
مه‌لا (كاوه فارس) ده‌ڵێت:ئەگەر یاد كردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه چاولێكه‌رى ئه‌وروپا بێت و، به‌جه‌ژن له قه‌ڵم بدرێت، ئەوا له رووى شه‌رعه‌وه ره‌فتاره‌كانى ئه‌وروپاییەكان له نیوان كچ و كورى ئێمه دووباره بكرێته‌وه ده‌چێته قالبى حه‌رامه‌وه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌و رۆژه پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه بكات كه شه‌رع ڕێگەی پێدراوه، وه‌ك ژن ومێرد و، دایك و باوك، ئاسایه و ناچێته قالبى حه‌رامه‌وه.
مه‌لا كاوه ئامۆژگارى ژنان وپیاوان حەڵاڵی یەك، ده‌كات كه له‌و رۆژه عشقى نێوان خۆیان زیاتر بكه‌ن، دیارى بگۆرنه‌وه، رووحى لیبورده‌ى خۆیان به‌تین بكه‌ن، ناخۆشیه‌كانى ژیانیان فرامۆش بكه‌ن و رۆژێكى نوێ ده‌ست پێبكنه‌وه.