نه‌بوونى ئاستى رۆشنبیرى تاك له كوردستان و مه‌ترسى زینای محارمى زیاد كردووە
February 11, 2012
کۆمەڵایەتی
ئا: سانه سلێمان
دواى شه‌ش مانگ خوشكه‌كه‌م سگى له من پرده‌بێت
(ك،ن) له دایك بوو ساڵى 1989 یه‌كێكى تره له‌و گه‌نجانه‌ى كه وازى له‌ته‌مه‌نێكى بچووك وازى له خویندن هێناوه له پۆلى یه‌ك ناوه‌ندى ده‌ست ده‌كات به كرێكارى و پاره پیا كردن له حێزانێكى كه‌م ده‌رامه‌ت ژیاوه و ژماره‌یان 10 كه‌س بووه له خانوویكى بچووك 4 خوشك 4 بران و ئه‌و به‌هۆى سه‌رقاڵى به‌كاركردن له مانگێگ ته‌نها 4 رۆژ و شه‌و له‌ماڵه‌وه بووه، ئه‌و گه‌نجه‌ش به‌شێك له‌ته‌مه‌نى ده‌بێته قوربانى له زیندان كه له ساڵى 2005 وه گیریراوه به‌هۆى ئه‌نجامدانى سێكس له‌گه‌ڵ خوشكێكى كه له خۆى بچووكتره، ئه‌و كوره ده‌ڵێت" ئێواره‌یه‌ك دایك و باوكى له ماڵ نابن ته‌نها خوشك و برا بچووكه‌كانى له ماڵه‌وه‌ن له‌و كاته له‌گه‌ڵ خوشكێكى كه دووساڵ له‌خۆى بچووكتره له ژووریك كه سه‌ته‌لایت و ته‌لفزیۆنى تیدایه ده‌رگا داده‌خه‌ن و سه‌یرى فلیمى سێكسى ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه ئارزوویان بۆ سێكس ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولا هه‌ڵده‌ستن به دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌و سێكس كردنه‌ى كه له فلێمه‌كه بینویانه" ئه‌و گه‌نجه باس له چۆنیه‌تى ئاشكرا بوونى ئه‌و پێوه‌ندیه نیوان خوى خوشكه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت" دواى شه‌ش مانگ خوشكم ئازارى گورچیله ده‌یگرێت و بردمانه نه‌خۆشخانه كاتى پشكنینیان بۆ كرد دكتۆره‌كه هات گوتى ئه‌و كچه گورچیله‌كانى هیچ عیبێكى نییه ئه‌وه دووگیانه ئیتر هه‌ر له‌و كاته خوشكم ناوى منى هێنا وله نه‌خۆشخانه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵم كرد‌و ده‌ستگیر كرام، منداڵه‌كه‌ى ناو سگى خوشكم به‌ر له‌وه‌ى زیاتر گه‌وره‌بێت به نه‌شته‌رگه‌رى ده‌ریان هێنا " ئه‌و گه‌نجه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و رووداوه تاوه‌كو ئیستاش زۆر به‌لایه‌وه سه‌یر بووه ته‌نها وه‌كو فلیمێك دیته‌وه خه‌یاڵى و زۆر په‌شیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نێوانى له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ى له‌پێشوو باشتره و دایك و باوكى به‌رده‌وام سه‌ردانى ده‌كه‌ن"
به هۆى خراپى بارى ئابوورى وجیابوونه‌وه‌ى دایك وباوكم سێكسم له‌گه‌ڵ زر دایكم كرد
(ی،س) ئه‌و گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌به‌هۆى خراپى بارى ئابوورى خێزانه‌كه‌یان و كه‌م ده‌رامه‌تیان له پۆلى سێه‌مى ناوه‌ندى وازى له خوێندن هێناوه ده‌ستى كردوه‌ه به كاركردن و پاره پیاكردن بۆ خێزانه‌كه‌ى ئه‌و گه‌نجه به ته‌نها له‌گه‌ڵ باوكى و ژنى باوكى له هه‌ولێر ده‌ژیت و دایك و خوشكى خۆى له موسل ژیان به‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌و گه‌نجه‌ش یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى كه به‌هۆى ئه‌نجامدانى سێكس له‌گه‌ڵ باوه‌ژنه‌كه‌ى له زیندانى (محته‌ى) هه‌ولێر كه به چاكسازى گه‌وران ناو ده‌برێت و سزا دراوه ئه‌و گه‌نجه له زیندانیه‌وه بۆ گۆڤارى گۆلاَن باس له هۆكارى و چۆنیه‌تى ئه‌وكاته ده‌كات كه ئه‌و رووداوه‌ى تیدا ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت" به‌شه‌و به‌رۆژ له چیشتخانه‌یه‌ك كارم ده‌كرد زۆر به‌كه‌م ده‌گه‌رامه‌وه ماڵ، ئه‌و پاره‌ى په‌یامده‌كرد بۆ كرىَ خانوو خه‌رجى رۆژانه بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌شدا باوه‌ژنه‌كه‌م به‌رده‌وام شه‌رو جویندان و گله‌یى بوو سكالاَى له‌لاى باوكم و دراوسیه‌كانمان ده‌كرد ده‌یگوت به‌باشى كارناكات و ئه‌و پاره‌ى ده‌ستى ده‌كه‌وێت به مشروبى ده‌دات و له‌گه‌ڵ هاوریه‌كانى خه‌رجى ده‌كات، شه‌وێك زۆر هێلاك بووم بۆ تۆزیك پشودان گه‌رامه‌وه ماڵ دووباره كردیه‌وه به‌شه‌ر و هاور ویتسى له‌ماڵ ده‌رم بكات، گوتیه باوكم ده‌بێت ئه‌وه له ماڵ ده‌ربچێت چونكه نیازى به‌رامبه‌ر من پاك نییه و به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات ده‌ستى بۆم درێژ بكات" ئه‌و گه‌نجه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قسه‌كانى باوه‌ژنه‌كه‌ى راست نه‌بوون ته‌نها بوختانێك بووه بۆ ئه‌وه‌ى له ماڵه‌وه ده‌رى بكات به‌لاَم كاتى گوتویه‌تى ئه‌و كوره نیازى پاك نییه له‌گه‌ڵ من ئه‌و قسه‌یه ئه‌و گه‌نجه توره ده‌كات و هه‌ر له‌و شه‌وه بریارى كوشتنى باوه‌ژنه‌كه‌ى ده‌دات و ده‌ڵێت" له‌و شه‌وه‌ى بریارمدا زردایكه‌م بكوژم تابه‌یانى نه‌خه‌وتم به‌یانى زوو هه‌ستام چوومه دوكانى مشروبێك خواردمه‌وه تا سه‌رخۆش بووم ئینجا گه‌رامه‌وه لاى ماڵ له‌سه‌رى كۆلاَنه‌كه چاودێرى ده‌رگاى ماڵه‌وه‌م ده‌كرد، كاتژمێر نزیكه‌ى (10) و نیوى به‌یانى ده‌بوو هه‌ر باوكم رۆیشت و من گه‌رامه‌وه ماڵ هێرشم كرده سه‌ر ژنى باوكه‌م و لێمداو چه‌قۆم خسته سه‌ر ملى بۆ ئه‌وه‌ى بیكوژم به‌لاَم ئه‌و هاورى كرد و گوتى وه‌ره سێكسم له‌گه‌ڵ بكه به كه‌سیش ناڵێم به‌س مه‌مكوژه منیش له‌وكاته سه‌رخۆش بووم ئاگادارى خۆم نه‌بووم هه‌وڵى له‌گه‌ڵمدا تا رازى بووم سێكسى له‌گه‌ڵ بكه‌م و نه‌یكوژم دواى ئه‌وه گوتى به‌كه‌س ناڵێم و من له ماڵ ده‌رچووم به‌لاَم بۆ به‌یانى به هه‌موو براكانى خۆى و باوكیشمى گوتبوو له پۆلیس بانگیان كردم كاتێك چووم بینم باوكم و ژنه‌كه‌ى له‌وه‌ى دانیشتوون ساكالایان تۆماركرد بوو له دژى من ئیتر هه‌ر ئه‌وكاته منیش دان به‌تاوانه‌كه‌ى خۆم نا" ئه‌و كوره هه‌ست به پشیمانى ده‌كات و ده‌ڵێت" زۆر په‌شیمان ئه‌و رووداوه به‌هۆى جیابوونه‌وه‌وى دایك وباوكم و هاورى خراپ و زیندانى كردنم پێشوو كه دووجارى تر له‌سه‌ر دزى گیراوم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژن هێنانه‌وه‌ى باوكم كه ژنێكى خواست پێنج مێردى كردبوو به‌رده‌وام شه‌رى بوو له‌گه‌ڵم هه‌روه‌ها نه‌بوونى هیچ خۆشه‌ویستیه‌ك و رێزێك له نێوان خێزانه‌كمان"
خوشكه‌كه‌م له‌خه‌و بوو هێرشم كرده سه‌رى به‌سه‌رخۆشى
(ن،س) گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵه پیشه‌ى كرێكارى بووه باس له كاتى جۆریه‌تى روودانى ئه‌وكاته ده‌كات كه ویستویه‌تى سیكس له‌گه‌ڵ خوشكه تاقانه‌كه‌ى بكات كه ته‌مه‌نى 13 ساڵه ، كاتژمێر (3) شه‌و بووه له حه‌وشه‌كه‌ى ماڵه‌وه‌یان ده‌ستى كردوه به مشروب خواردنه‌وه و قسه‌كردن به مۆبایل له‌گه‌ڵ هاوریه‌كانى قسه‌ى كردوه دواى ئه‌وه باش هۆشى له‌خۆى براوه ئینجا به‌سه‌ر خۆشى خۆى كردوته ژوورى خوشكه‌كه‌ى بىَ ئه‌وه‌ى ئاگادرى خۆى بێت هێرشى كردۆته سه‌ر خوشكه‌كه‌ى و به‌تانه‌كه‌ى له‌سه‌رى لاداوه له‌وكاته خوشكه‌كه‌ى خه‌برى ده‌بێته‌وه هه‌ست ده‌كات براكه‌ى نیازى خراپه ده‌كاته هاوار وگریان باوكى ودایكى خه‌بریان ده‌بێته‌وه، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت" دواى ئه‌وه راسته‌وخۆمن ئه‌و شه‌وه له ماڵ رامكرده ده‌ره‌وه بۆ به‌یانى راسته‌وخۆ چوومه چۆمان مانگێك له‌وه‌ى بووم پاشان له‌ماڵه‌وه پیان گوتم كه بگرێمه‌وه هیچم لىَ ناكه‌ن و لێم ده‌بوورن به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى كه گه‌رامه‌وه ماڵ سكالاَیان له‌من كرد منیان راده‌ستى پۆلیس كرد، دواى لێكۆڵینه‌وه دادوه‌ر بریارى دا بۆ ماوه‌ى (5) ساڵ زیندانى بكرێم نزیكه‌ى چوارساڵم ته‌واو كردوه له زیندانى ته‌نها ساڵێكم ماوه" ئه‌و گه‌نجه ئاماژه به‌وه ده‌كات له خانوویه‌كى بچووككى چوار ژوورى خێزانه‌كه‌ى خۆیان و له‌گه‌ڵ ماڵى خاڵێكى پێكه‌وه له‌و خانووه بچووكه ژیانیان به‌سه‌رده‌برد و ژوورێكیان ته‌نها به‌و دابوو چونكه به‌رده‌وام كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه هه‌بووه، ئه‌و گه‌نجه له ئێستادا زۆر هه‌ست به په‌شیمانى ده‌كات و ده‌ڵێت" من ئه‌وكاته‌ى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته خراپم ئه‌نجام ده‌دا و هاورى خراپم هه‌بوو مه‌شروبم ده‌خوارده‌وه ئه‌وكات له‌كاتى روودانى ئه‌و رووداوه‌ش ته‌مه‌نم 18 سالاَن بووه ئه‌وكات خوشكه‌كه‌م ته‌مه‌نى 9 ساڵ بووه بۆیه كاتى من بیر له‌و له رابردوو ده‌كمه‌وه زۆر په‌شیمانم و هه‌ست به شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌م"
به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هایی گه‌وره‌ترین و خراپترین زینا زیناكردنه له‌گه‌ڵ خزمی نزیك (المحارم)
قورئانی پیرۆز هانی موسڵمانان ده‌دات دووربكه‌ونه‌وه له هه‌ر شتێك بۆ زینایان ببات، وه سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه رێخۆشكه‌ر بۆ زینا له ئیسلامدا رێلێگیراوه، خواى گه‌وره له سوره‌تی (ئیسرا/32) ده‌فه‌رمووێت: له زینا نزیك مه‌كه‌ونه‌وه، چونكه كارێكی پیسء خراپترین رێگایه.
جه‌عفه‌ر گوانى مامۆستاى ئاینى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه به یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان ده‌ژمێردرێت
جا ئه‌وه بۆ زینا به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و گوناهه‌ى هه‌یه، به‌ڵام بۆ زیناى مه‌حارم هه‌ر زۆر گوناهتره، چونكه ئه‌وانه به رێگاى شه‌رعیش بۆ یه‌ك حه‌ڵاڵ نابن، هه‌ر بۆیه ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یته‌می ده‌فه‌رمووێت: به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هایی گه‌وره‌ترینء خراپترین زینا زیناكردنه له‌گه‌ڵ خزمی نزیك (المحارم) ئه‌وانه‌ى بۆ یه‌ك ناشێن.
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ى به‌و كاره هه‌ڵستاوه، كه به‌داخه‌وه له چوارچێوه‌ى مرۆڤ بوونی راسته‌قینه چووه‌ته ده‌رء، كارێكی كردووه، به‌هیچ رێگایه‌ك بۆ نه‌بووه ئه‌نجامی بدات، ئه‌وه پێویسته په‌شیمان ببێته‌وه‌ء، به‌رده‌وام نوێژه‌كانی خۆی بكاتء، دواى نوێژه‌كانء له شه‌وانء له رۆژانی هه‌ینیء له كاته پیرۆزه‌كان بپارِێته‌وه‌ء داواى لێبووردن له خواى په‌روه‌ردیگار بكات، چونكه كارێكی كردووه، ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ته‌مه‌نی فرمێسكی بۆ برِێژێنێتء، له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كه‌ى بگریێت، هێشتا هه‌ر كه‌مه".
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ء ، كه شتێكی وایان به خه‌یاڵدا هاتۆته‌وه، خۆیان دووربگرن له هۆكاره‌كانی ئه‌م كارانه، وه‌ك زۆر گه‌رِان له دواى ئافره‌تانء گوێگرتن له گۆرانی خراپ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ى كلیپی ناشیاویان له‌گه‌ڵدایه، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك گۆرانی له تیڤیه‌كانی ئێمه په‌خش ده‌كرێت، بۆ گه‌نجێك زیاتر له فیلمێكی سێكسییه‌ء، هیچ ماناى هونه‌ر نادات، ئه‌وه پێویسته تیڤییه‌كانیش خۆیان لىَ بپارێزن، ئه‌وانه‌ش كه كاری تێدا ده‌كه‌ن به‌شی خۆیان گوناهیان ده‌گاتىَ.
مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانیش ده‌ڵێت" پێویسته ئافره‌تانیش خۆیان دابپۆشن، تا له به‌رامبه‌ر براء كه‌سه‌كانیشیان ته‌واوی جه‌سته به‌تایبه‌تی شوێنی وروژێنه‌ریان به‌ده‌ر نه‌خه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته شوێنی نوستنی كچانء كورِان لێك جیابكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بكرێت ژوورییان جیاواز بیت باشتره، هه‌روه‌ها كچانء كورِانتان له ئایینه‌كه‌تان شاره‌زا بكه‌نء، هه‌وڵ بده‌ن گوێ له وتارء شتی ئایینی بگرنء، كتێبی ئایینی بخوێننه‌وه"
پێویسته كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگا بكرێت
میدیاى بینراو به شێوه‌یكى راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر مرۆڤه‌كان توێژه‌رانى زانستى كۆمه‌لاَیه‌تى زۆر به چرى باسیان له كاریگه‌رییه‌كانى میدیا به تایبه‌تى بینراو كردوه كه به‌هه‌ره‌شه‌یكى ده‌زانن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى ئه‌گه‌ر كۆنتۆرڵ نه‌كرێت.
له‌و باریه‌وه فه‌ریدون بیوار ده‌ڵێت هه‌ندێكجار میدیاى بینراو راسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر مرۆڤه‌كان، به‌تایبه‌تى بینینى فلێمیكى رووت،ره‌نگه هه‌ر له‌و كاتدا یان پاش كه‌مێكى تر ئاره‌زووى بكات و حه‌ز به لاسایكردنه‌وه‌ى و ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره بكه‌یت زۆر جاران ئه‌نجامدانى تاوان و لادانى ئاكارى له‌لایان منال و هه‌ر زه‌كارانه‌وه به‌هۆى لاسایكردنه‌وه‌كه‌ى فلیمه‌كان وگرته ڤیدیۆییه‌كان بووه چ له رِێگه‌ى ته‌له‌ڤیزیۆن و سیدى و مۆبایل و بووبێت، چونكه ناتوانن دنیای خه‌یاڵ و واقیع لێكدى جودا بكه‌نه‌وه.
زۆرجار ده‌ستدرێژى سێكسى بۆسه‌ر كه‌سه نزیكه‌كان و مه‌حره‌مه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگا و خێزانه ئایینداره‌كان به تایبه‌تى موسڵمانه‌كان رووده‌دات، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌یاندا هه‌موو جۆره ئازادییه‌كى سێكسى و تێكه‌ڵبوون وته‌نانه‌ت رۆشنبیرى سێكسیش قه‌ده‌غه‌یه، دواجار سه‌ر ده‌كێشێت بۆ په‌لاماردانى كه‌سى مه‌حره‌م بۆ ئه‌وه‌ى حه‌زه سیكسیه‌كه‌ى دامركێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و خێزنانه‌ى كه كه‌م ده‌رامه‌تن و هه‌ژاران به‌هۆى سه‌رقاڵى باوكیانه‌وه به كاسپى و پاره په‌یدا كردن ناپرژێنه سه‌ر مناڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندروستیان بكه‌ن وئه‌ركى باوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر جیبه‌جى بكه‌ن ئه‌و كوره‌ش بۆ خۆى قوربانى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌یى و ده‌ستى زردایكه‌یه‌تى،واته پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌و كاره قێزونه به (دووجار) زردایككه‌ی بووه، پاڵنه‌رى یه‌كه‌م:كه زردایكه‌كه‌ى خۆى خراپ بووه له‌گه‌لى تۆى ئه‌وه‌ى له مێكى كوره‌كه‌ى چاندوه كه‌بیر له كوشتنى بكاته‌وه،چونكه گه‌یشتۆته به‌ربه‌ست باوكیشى هاوكارى نه‌بووه، ئه‌مه وێرى ئه‌وه كه خویشى له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا بووه كه هیچشتا لایانى سۆز به‌سه‌ر عه‌قلیدا زاله و تواناى بریاردانى گونجاوى نییه.
پاڵنه‌رى دووه‌م: دیسانه‌وه هه‌ر زردایكه‌كه بووه، كاتێك له پێناو مانه‌وه‌ى ژیانى خۆى، كوره‌كه بانگهێشت ده‌كات بۆ سێكس، له‌به‌ر ئه‌وه كوره‌كه هه‌رزكار بووه و مه‌یلى تۆله سه‌ندنه‌وه‌ى هه‌بووه ئاماده‌ى كاره‌كه بووه.
كه‌واته: كاتێك سۆز‌و خۆشه‌ویستى و ریچز و متمانه و به‌رپرسیارێتى و په‌ره‌وه‌رده له ناو خێزان غایب ده‌بێت، ئه‌گه‌رى زۆر لادانى ئه‌خلاقى وكۆمه‌لایه‌تى له تاكه‌كانى چاوه‌روان ده‌كرێت.
زۆرى ژماره‌ى خێزان و نه‌بوونى شوێن و تیكه‌لىَ خه‌وتن و پێكه‌وه، وا ده‌كات تاكه‌كانى ئه‌و خێزانه زێتر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كترى هه‌بێت و شوینه‌وار له‌سه‌ر یه‌كترى جێبێڵنچ به سلبى بێت یان ئیجابى بێت.
مادده هۆشبه‌ره‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ تاوانى كوشتن و دزى ولادانى ئاكادارى، پێویسته به یاسا ژماره‌ى مه‌یفرۆشه‌كان و شوێنگه‌ى دووكان و شوێنى خواردنه‌وه وناسنامه‌ى به‌كاربه‌رانى رێكبخرێت و كۆنترۆڵ بكرێت.چونكه ناكرێت به ناوى خواردنه‌وه‌ى و ئازادى له به‌كارهینانى خواردنه‌وه به‌بیته هۆى ده‌ست درێژ و تاوان كردن.
هه‌رسىَ رووداو یه‌ك فاكته‌رى هاوبه‌شیان هه‌یه كه تایبه‌ته به ئێستاى كۆمه‌ڵگاى كوردیه‌وه.
ئه‌ویش نه‌بوونى وه‌شیارى كۆمه‌لاَیه‌تى نزمى ئاستى وه‌شیارى تاك له له خوێندن و مه‌عرێفه و هه‌روه‌ها خراپى بارى ئابوورى ئه‌و تاكانه كه له خێزانى كه‌م ده‌رامه‌ت گه‌وره بوون و له‌گه‌ڵ نه‌بوونى ئاستى رۆشنبیرى تاك به‌رامبه‌ر سێكس كه ئه‌وه ئه‌ركى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه له رێگاى منهجه‌وه تاكى كۆمه‌ڵگا ئاستى رۆشنبیریان به‌رز بكاته‌وه.