كچانی وڵاتی بەفرو زەماوەندی خەجیجە

كچانی وڵاتی بەفرو زەماوەندی خەجیجە
ئا: كاندىش

(كارەكتەری ئەم بەسەرهاتە هەموویان لە ژیاندا ماون)

لەناو هۆڵی زەماوەندو شایی، ئەو خەڵكەی بەجلوبەرگی ئاڵوواڵاوە دەبینی كە لە ئاهەنگی بووكێنییەكەیدا كەیفشادانە هەڵدەپەڕین، حەزی لێ بوو ئەمیش لە جێی خۆیەوە هەستێت و لەگەڵ زاوادا كە بیست و چوارساڵێك لە خۆی بەتەمەنترە سەمایەك بۆ مەرگی خۆی بكات، ئەمێك كە دوو ساڵێك دەبوو بەهۆی جەنگی براكوژییەوە، خۆشەویستە بێ سەرو شوێنەكەی شاربەدەربوو، چ لەدوورو چ لە نزیكەوە هیچ سۆراغ و هەواڵێكی نەبوو، هەواڵی ئەو كامەرانەی كە ماوەیەكی درێژ مۆمی حەزو عیشق و ئارەزووی لە ناخی ئەمدا دادەگیرساند، لە نائومێدی ساتەوەختە داسەپاوەكانی گەمارۆی ئابووری مەملەكەتەكەیانەوە، ئومێدی ژێرتارای بووكێنی پێ بەخشیبوو، كاتێك جەنگەكە هەڵگیرسا هەموو ئومێدی عاشقانەی خەجیج و كامەران كە هەردووكیان هاوتەمەن و هاو پۆل و هاوگەڕەكی یەكتر بوون، بە ئومێدەكانی سەرتاسەری ئەویندارانی تری شارو گوندەكانیشەوە هەر هەمووی بەسەر یەكتردا داڕمان، هەرگیز ئەو بەیانییە باراناوییەی كە بایەكی تەزی دەهاتێ لەبیر نەچۆتەوە، كامەران هاتە لایی بۆ یەكەمین جاربوو لەدوای ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی نیشتمانەوە، ڕدێن و سمێڵی خۆی پاك بتاشێت تا بەو شێوە تاس و لووسەو بە ناسنامەی ساختەوە لە بازگەكانەوە بە سەلامەتی خۆی دەرباز بكات، لەدوای لەئامێزگرتنێكی توندی یەكتر كە بەسەر بلوزو قەمسەڵەی ئەستوورەوە لەشی یەكتریان گەرم كردەوە، خەجیج پێی وت نابێت لێم دوور بكەویتەوە، بێ تۆ ناژیم، كامەرانیش چپانی بە گوێچكەی چەپیدا كە لەگەڵ هەناسەی گەرمی كامەراندا گوارەكەی گوێی خەجیج دەلەرزی و پێی وت گەردەتەوێ وەك مەڕی ناو مێگەلێك بۆ سەربڕین بمهێڵیتەوە!! باشە ناڕۆم...
هەردووكیان چاو بە فرمێسكەوەو لەبەر نمە نمی بارانەكەدا هەڵم لە گۆنایان هەڵدەستاو ئیتر چیدی تا ڕۆژی ئەم ئاهەنگەی بووكێنی خەجیج كە لە پێناوی ڕزگاركردنی خوشك و برا بێ باوكەكەیدا لەو برسێتییەی ساڵانی گەمارۆ كە ژیانی لێ تاڵ كردبوون، سەر بە هەوێ و لە پێناوی چوونە هەندەران شووی بە خاڵەسەعیدی بازرگان كردووەو بە گوێرەی حەزی ئەم زاوا پرچ ماش و برنجییە، رووخساری مردوو ئاسای خەجێیان لە سووراو سپیاوو پۆدرەوە سواغ دا، بە مەرجێك خاڵە سەعید ئاگاداری وردو درشتی پێوەندییە عاشقانەكەی كامەران و خەجیجیش بووە، ئێستا لەو بڕوایەدایە بە پارەو زێڕەوە دەیكاتە دیلی حەزەكانی و بەتامەزرۆیی لەناو جێگەی خەوتندا دەیگەوزێنێت و كامەرانی پێ لەبیر دەباتەوەو خەمەكانی دەتارێنێ، ئەمەی لەبن باڵی خاڵە سەعیدایە دڵ و ڕۆحی خەجیجی ڕاستەقینە نییە، تەنیا جەستە ئاوریشمیەكەیەتی لە ناو جلێكی سپی بووكێنیدا پێچراوەتەوە، چەندە خەجیج لەم ئاهەنگی مەرگی دڵەی خۆی پەست و زگار بووە، هێندەش گلەیی لە كامەرانی دڵدارییەتی كە نەیتوانیوە لە پێناوی عەشقە رۆحیەكەی خۆیدا فیداكاریی بنوێنێت و پێی وایە خۆ كامەران دەیتوانی لە فیكرو مەبدەئی وازی بهێنایەو تەبریەی لە پارتەكەی بدایەو عەشقەكەی بە شایانتر بزانییایە تا چارەنووسی دڵخوازەكەی بە پێچەوانەی ڕەنگی كراسی بووكێنیەكەیەوە ڕەش نەبوایە، خەجیجی فریشتەیان بە هەلهەلەوە هەڵستان تا كێكی شیرینی بەكرێمی پێ ببڕن، بەسیمایەوە دیاربوو كە لە جەوهەرو كرۆكدا چ تاڵاوێك سەری زمانی گرتووەو چۆن عەشقێكی بێ سۆراغ نامرادانە دڵشكاوو پەرێشانی كردووە، ئاقیبەت ئەمەتا لە پاڵ مێردێك كە لەتەمەنی باوكیدایەو قاشێكی گەورەی كێكی بۆ ڕاگرتووەو پێی دەڵێت دەی ئۆخەی، بەقوربانی ئەو لێوە یاقووتەت بم دەی بخۆ دەم قوت، چەندین مانگ و ساڵ بە ئومێدی ئەو ڕۆژەوە بوو كە كامەران شیرینیەك بكا بە دەمییەوەو لێوی بە ماچان داپۆشێت، ئیتر بەم شێوەیە خەجیج لەبەردەم سەعیدا زاری چووەتە كلیلەو هەر لە ئێستاوە لە نیگا قووڵەكانی ژێر برژانگە تێكچڕژاوەكانی دەترسێت، ئاخۆ دەبێت چ شەوانێكی قورس و گیانپروكێن لەگەڵ ئەم لەشە قەڵەوەی سەعیدا بباتەسەر، بە دەهۆڵ كوتانەوە بەرەو دەرەوەی هۆڵ بەڕێیان كردن، عەشامەت بە دەوری یەكتردا هەڵدەقوتان و هەڵدەپەڕین، بێ ئەوەی ئاگادار بن لەو ڕازە پەنهانەی دڵی بوكەخان ئەگەر دەزانن چ بۆنسووتێكە ناخی، ڕەنگە سەمای مەرگی لە هەمووان گەرەك بێت، خەجیج لەگەڵ هەر نسكۆیەك كە بە هۆی پێڵاوە پاژنە بەرزەكانیەوە دەیدا، دوور كەوتنەوەو نسكۆی ڕۆحیی عەشقەكەی لەبەر دەرگای هۆڵەكەدا دەخستە پێش چاوانی خۆی، زاوای بەتەمەنیش بە شەوق و زەوقەوە هەر دەست وپلە بەستەڵەك ئاساكانی خەجیجەی ڕادەكێشاو پەلەی بوو بیگەیەنێتە هۆتێل و پەردەی كچێنی بپشكنێت، دووركەوتنەوەی كامەران ئەمشەو تاڵاوەكەی بەسوێتر و بە ئازارترە بۆ خەجیجە، نەهاتنەوەی حەقیقەتی عەشقێكە لە وجودی قوربانییەكی سەر زەمین، تا پێش ئەم ئاهەنگەش كات بەسەر نەچوو بوو بۆ گەڕانەوە، بەڵام هەر ئەمشەو دیالۆگی نێوان براكانی نیشتمان شكست خواردو بووەو كاتی گەڕانەوەی عاشقەكانیش بۆ لای دولبەرانیان دوا دەكەوێت، خەجیجیش دەبرێتە بەستەڵەكی مەنفای هەندەران، هەندەرانێ بێ رۆحی یارەكەی تابلۆیەكی شێواوە لە چاوی دولبەردا، ئەمشەو سەعید هەر لێرە لە هۆتێلێكی چوار ئەستێرەییدا خوێنی كچێنی لە خەجیج دەوێت، ئەوجا دەیباتە وڵاتی بەفر، بۆیەشە لە وڵاتی بەفرا كچی نەخواستووە چونكە كچانی ئەوێ شەوی بوكێنییان بە بێ خوێنڕشتنە، هەر ساتێ بیانەوێ كامەرانەكانی دڵداریان لە یانەیەكی سەمای شادیدا حازرن و، هیچ مام سەعیدێكیش ناتوانێت لە ناو بەفرا، بە تارای بوكێنییەوەو بە پەیامی خوێنڕشتنی كچێكی مناڵكاری پاكیزەوە چارەنووسی عاشقێك تا ئەبەد بە خۆیەوە زەوت بكات. رەنگە هەر ئەمشەو كامەرانیش لە سەنگەرێكدا گەرخوێن بە سنگیشیەوە نەبێت، بە بیستنی ئەم هەواڵی زەماوەندە خوێن بە دڵیدا داچۆڕێت.

Top