له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
رۆژی 26/7/2011 له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركوك له‌ نزیك شاره‌دێی قوشته‌په‌ ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س بوونه‌ قوربانی .
له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیای ژماره‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌ركوك- هه‌ولێر وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامدا ئاشنا محه‌مه‌د كه‌ هاوسه‌ری شوفێره‌كه‌ بووه‌ و منداڵێكیان به‌ ناوی شه‌ماڵ شه‌میران ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ هه‌ر له‌م رووداوه‌دا پێنج كه‌سی دیكه‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌ بریندار بوون.
Top