له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
July 31, 2011
کۆمەڵایەتی
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیای ژماره‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌ركوك- هه‌ولێر وه‌رگه‌ڕا و له ئه‌نجامدا ئاشنا محه‌مه‌د كه هاوسه‌ری شوفێره‌كه بووه و منداڵێكیان به ناوی شه‌ماڵ شه‌میران ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه، راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هه‌ر له‌م رووداوه‌دا پێنج كه‌سی دیكه له خانه‌واده‌كه بریندار بوون.