ته‌رمی كه‌سێك به شێوێنراوی ده‌دۆزرێته‌وه
July 31, 2011
کۆمەڵایەتی
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر به گۆڤاری گوڵانی راگه‌یاند كه رۆژی 25/7/2011 ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو له ناحیه‌ی بالیسان دۆزرایه‌وه كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بوو تاكو بناسرێته‌وه له هه‌مان كاتدا به جۆرێك شێوێنرا بوو كه هیچ گۆشتی پێوه نه‌مابوو ته‌نیا ئێسك و پروسك مابۆوه و پێده‌چوو له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵی دڕنده‌وه به‌و شێوه‌یه شێوێنرا بوو.
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه خرایه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، ئه‌ویش بڕیاریدا كه پاشماوه‌ی لاشه‌ی مردووه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكرێت بۆ زانین و ئاشكرا بوونی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه، دەرخستنی ئەو كەلوپەلانەی كە خزم و دۆستانی پێیدەناسنەوە، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ بۆ زانینی ورده‌كاریی زیاتر ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه.