چۆن هاوسەرەكەت بەختەوەر دەكەیت؟

چۆن هاوسەرەكەت بەختەوەر دەكەیت؟
ئا: ئاشتی عەبدوڵا


توێژەران و پسپۆڕانی ئەمریكی بەسەرپەرشتی (د. لۆدویگ لۆنستین/پرۆفیسۆری سایكۆلۆژیای پەروەردە لە واشنتۆن) لەدوای راپرسییەك كە لەسەر 4000 خێزان ئەنجامیاندابوو، دەركەوت كە تەنیا 35% ی ئەو خێزان و هاوسەرانە بەختەوەرن و پلەی ئاسوودەییان دەگاتە 75% چونكە زۆرینەی ئەوان لەژیانی رۆژانەیاندا ئەم خشتەیەی خوارەوەیان پیادەكردبوو، بۆیە ئەو تیمە پسپۆڕە گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەكەی كە كلیل و ڕەچەتەی هاوسەرانی بەختەوەر بەكورتی بریتیین لەم خاڵانەی خوارەوە:
- رۆژی دووجار وتنی وشەی ( خۆشمدەوێیت) لەهەردوو لایەنەوە هاوسەران دڵخۆشدەكات، ئینیتیمان بۆ یەك زیاتر دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی سۆزو خۆشەویستی.
-هیچ نەبێت ڕۆژی دووجار ئاوێزان و باوەش بەیەكداكردنی هاوسەران كە ببێتەهۆی بەریەككەوتن و دەستلێدانیان (اللمس) زۆر گرنگەو پێوەندی شەحندەكاتەوە.
-یارمەتیدانی مێرد بۆ ژنەكەی بەختەوەری و ئاسوودەیی ماڵ زیاتر دەكات.
- لەجیاتی تەماشاكردنی تەلەفزیۆن (كە بێدەنگی دروستدەكات) مانگی چوارجار هاوسەران لەبەر تیشكی مۆم و مۆسیقای هێمندا دابنیشن و لە كەشی رۆمانسیدا قسەبكەن، بواری دیالۆگی هێمن دروست دەبێت و ئارامی نێوان هاوسەران مەیسەردەكات.
- هاوسەران بەدووقۆڵی بچنە پارك و شوێنی هێمن، هیچ نەبێت مانگی دووجار.
-مانگی دوو- سێ جار شیوی ئێوارە لەدەرەوەی ماڵ بخورێت.
-چوون بۆ یاریگا یان سینەما یان شانۆ هیچ نەبێت مانگی جارێك.
-پێشكەشكردنی دیاری سووكەڵە (مانگی جارێك) دیاری گرانبەهاش ساڵی دووجار.
-گەشت و سەیران و سەفەر بۆ شوێنی دوور، ساڵی 1-2 جار زۆر گرنگە.
Top