ڕەخنەی ژن لە مێردەكەی

ڕەخنەی ژن لە مێردەكەی
ئا: محەمەد ئەحمەد


لەكاتی پرۆسەی سێكسیدا پێوەندی هەردوولاء بارودۆخی فیزیۆلۆژی لەسەر هەردوو ڕەگەز جیاوازییەكی ئەوتۆیان هەیە. بۆ نموونە پرۆسەی سێكسی پیاو دەبێتەهۆی ئەوەی لە لەشییەوە هۆرمۆنگەلێك ئازاد بێتء ئەویش دەبێتەهۆی ئەوەی زوو بخەوێ، بەپێچەوانەوە كاری سێكسی لەسەر ژن سەرهەڵدەداو ڕۆڵی ورووژاندن دەست پێدەكات، ساتە هەستیارییەكانی بەهێواشی ء لەسەرخۆ كۆتاییان پێدێت، ئەمیش نابێتەهۆی ئەوەی بەتەواوی پیاو ژنەكەی بەجێبێڵێتء فەرامۆشی بكات. بڕێك لەپیاوان بەهۆی ڕەوشی رۆحییء دەروونییەوە خۆیان دەشارنەوە كە دۆستایەتیء نزیكایەتی دوای ئەوینداریكردن دەیانترسێنێ بەجۆرێك دڵنەوایی پشتگوێ دەخەن ئەمجۆرە خۆشاردنەوەیە چاوشاركێیانە رۆڵێكە بۆ ئەوان مەبەستی پشتگیری و داكۆییە لەخۆیان و فەرامۆشییەكەیان. هەندێكیتر لەپیاوان هەستدەكەن كارەكەیان تەواوكردووەء دەبێ یەكسەر بۆ لای كارێكیتر بڕۆن.

لەدوا سەرەدا هۆبەی ئەوین بەجێدێڵن، بە هەر بیانوویەك كە بۆیان ڕێبكەوێت. هەرچەند لەبواری فیزیكیء جەستەییء رۆحییەوە ژن بەجێدێڵن و خۆیان دەشارنەوەو دەرفەتی هەرە گرنگیان لەدەستدەچێء بەفیڕۆی دەدەن بەمەبەستی ئەزموونی پانتاییەكی قووڵتر لەئەوین، دۆستایەتیء نزیكایەتی لەگەلأ بەرامبەرەكەیاندا لەدەستدەدەنء خۆیانی لێدەشارنەوە. بۆیە ژنانێك هەن و بەمجۆرە گلەیی لەمێردەكانیان دەكەن و دەڵێن:»ئەمجۆرە ساتانە ئێمەی ژن ئەوەندە بیانووگرء چاولەدەست نیـن بەڵام حەزدەكەین بۆ ماوەی چەند خولەكێكیش بێت لەباوەشمان بگرنء ماچمان بكەن، بابڵێین خۆشیمان لێیبینی. تەنانەت ئەگەر ماوەیەكی كەمیش مابێت بۆ خەوتن، ئاگادارمان بكەن و بڵێن: خۆشەویستم ئەوا من دەخەوم خەوێكی خۆشت بۆ دەخوازم، سوپاستدەكەم، خۆشمدەوێیت، شەوت شاد.
Top