گەر دەتەوێت هاوسەرەكەت بگۆڕی، خۆت بگۆڕە؟

گەر دەتەوێت هاوسەرەكەت بگۆڕی، خۆت بگۆڕە؟
ئەگەر تۆی خانم نیازت هەیە هاوسەرەكەت بەرەو باشی بگۆڕێت، وەكو زاناو پسپۆڕان وتوویانە، كارێكی ئاسان نییە. ئەوان دەڵێن دەبێت ئێمە، سەرەتا كاربكەین بۆ گۆڕینی خۆمان، ئینجا هەوڵی گۆڕانكاری لە خەڵكانی دیكەدا بدەین و ئەمەش پێویستی بە پشوو درێژی هەیە. بەڵام دەروونناسان دەڵێن: ژن تێدەكۆشێت و ماندوو نابێت و بێئومێد نابێت، هەمیشە لەكاردایە بۆ دۆزینەوەی شێوازێكی گونجاو بۆئەوەی ستایڵ و جۆری بیركردنەوەی مێردەكەی بەرامبەر بەژیان بگۆڕێت.

دكتۆر «جۆن» ئەم شێوازە شیاوانەی بۆ ئامادەكردویت كە پیاوەكەت بەرەو باشتر هەنگاو بنێت و گەشە بسەنێت، بەمەرجێك ژن ئەم خاڵە گرنگانە ڕەچاو بكات: هەنگاوەكان تا رادەیەك دژوارن كە كاتێك پیاوەكەت، پەشێوو ماندووە. بۆئەوەی بەڕاستەوخۆیی هەست نەكات كە تۆ دەتەوێت بیگۆڕیت. هەوڵیش مەدە كە تۆ وەكو مامۆستایەك مامەڵەی بكەیت، بەپێچەوانەوە خۆشەویستی زیاتری بدەرێ وپشتی بگرەو كرداری ئەو بەڕاستەوخۆیی رەت مەكەرەوە. بەبێ داخوازی ئەو لەخۆتەوە هیچ ڕاوێژكارییەكی مەدەرێ، چونكە هەست دەكات ئەو جێی متمانە نییەو كارەكانی بەدڵی تۆ نییە.
ئاگاداربە، ئەگەر ئەو هەر لەسەر خووخدەی خۆی بەردەوام بوو، ئەو گۆڕانكارییانەی بەدڵنەبوو، ئەوا دەترسێت دان بەهەڵەكانیدا بنێت و دەزانێت كە بێزراوە. قوربانی زۆرتر بدەو نەرمونیان بە، داوای تەنازول لەو مەكەو زۆری لێمەكە. ئارام بگرەو كات بدە بەخۆت. ناڕاستەخۆ كرداری هەڵە رەتبكەرەوەو پێی مەڵێ ئەم كردارەی تۆ هەڵەیە.

لەجیاتی ئەو بڕیارمەدە، مەیەڵە هەست بكات كە تۆ ئامۆژگاری ئەوەی دەكەیت كە دەتەوێت بیگۆڕیت. بواری دیالۆگ و گفتوگۆی لەگەڵدا زیاتر بكەو هێمنتربە لەجاران. راستگۆبە لەجاران و بەزۆر تێی مەگەیەنە كە تۆ دەتەوێت بیگۆڕیت بۆ باشتر. ئارام و پشوو درێژتربە لەجاران.

داخوازییەكانت كەمتر بكەرەوە لەجاران و پشت بەخۆت زیاتر ببەستە، تووڕەییەكەت بشارەوە هەتا ئەو ماوەیەی دەتەوێت بۆ گۆڕانكارییەكە تەرخانی بكەیت. بەختەوەرترو دەم بەپێكەنینتر لەجاران رەفتار بنوێنە. بەشداری هەموو حاڵەتەكانی بكەو زۆری لێمەكە كە ئەویش بەشداری تۆ بكات. هیچ پلارێك یان قسەیەكی ناشرینی لەگەڵدا مەنوێنە لەبارەی هیچ رەفتار یان كردەوەیەكی ئەوەوە. هەوڵبدە سنگت فراوانتر بیت و لێبوردەبیت بۆئەوەی ئەویش گوێت لێبگرێت و پڕۆژەی گۆڕانكارییەكەت لێ قبوڵ بكات!
Top