توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەكەم

توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەكەم
توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەهەموو شێوە و جۆرەكانییەوە وەك ماكینەیەكی بێ رەحم ساڵانە رۆحی سەدان ئافرەت دەدورێنێتەوە، لە چەند ساڵی رابردوودا وێڕای هەمواركردنی یاساكان و هەندێ رێككاری دیكەی ئیداری و یاسایی و هەوڵەكانی میدیا و رێكخراوەكان لە بواری هۆشیاركردنەوەدا، كەچی رێژەی تاوانەكانی دژ بە ئافرەت لە زیاندبووندا بوون، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ماوەیەكە رێژەی ئەو جۆرە توندوتیژییە رووە و كەمبوونەوە و خاوبوونەوە چووە، ئەو راستییەش بە پێی داتاو زمانی ژمارەكانە كە هەر چوار مانگ جارێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان رادەگەیەندرێ.
(فلامینا وەحید فەخری) سەرپەرشتیاری بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، باسی لە ژمارە و رێژەی كوشتنی ئافرەتان و داڵدەدانیان لەلایەن باوك و براو مێرد و كەس و كاریانەوە كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر حاڵەتەكانی سووتاندن و خۆكوشتنیش لەگەڵ رزگاركردنی هەندێ لە ئافرەتە هەڕەشە لێكراوەكان و داڵدەدانیان، هەروەها گوتیشی ئەم ئامارەی لە چوار مانگی رابردوو بە بەراورد كردنی بە پارساڵ خوارەوە بە ژمارە كەمبوونەوەی توندوتیژی لە ناوچەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان دەردەخات.
* كوشتن:
1- هەولێر: رێژەی كوشتن لە چوار مانگی یەكەمی ساڵی 2009 ژمارەی ئافرەتانی كوژراو لە شێوازەكانی (خۆكوشتن، سوتاندن، خنكاندن، كوشتنی بە ئەنقەست، (10)ئافرەت بو، بەڵام بە هەمان شێوازەكانی خۆكوشتن لە چوار مانگی یەكەمی 2008 ژمارەیان (16)ئافرەت بوە
2- سلێمانی و گەریمان: لە چوار مانگی یەكەمی 2009 رێژەی كوشتنی ئافرەتان بە هەموو شێوازەكانی (خۆ كوشتن، خۆ خنكاندن، كوشتن بە ئەنقەست) ژمارەیان (8) ئافرەت بوو، بەڵام لەماوەی چوار مانگی یەكەمی 2008 بەهەمان شێوازی كوشتن ژمارەیان ( 9) ئافرەت بوو
3- دهۆك: لە چوار مانگی یەكەمی 2009 رێژەی كوشتنی ئافرەتان بە هەمان شێوازەكانی كوشتنی پێشوو ژمارەیان(4) ئافرەت بووە، بەڵام لە چوارمانگی یەكەمی ساڵی 2008 ژمارەیان (7) ئافرەت بووە.
* سوتان:
1- هەولێر: لەچوار مانگی یەكەمی 2009 رێژەی سوتانی ئافرەت بەشێوازەكانی (ئەنقەست، قەزاو قەدەر) ژمارەیان (55) ئافرەت بووە، بەڵام لە چوار مانگی یەكەمی 2008 ژمارەیان (62) ئافرەت بووە.
2- سلێمانی و گەرمیان : لە چوار مانگی یەكەمی 2009 رێژەی سوتان بە هەردوو شێوازی (ئەنقەست، قەزاو قەدەر) ژمارەیان (89) ئافرەت بووە، بەڵام لە چوار مانگی یەكەمی 2008 بەهەمان شێوازی سوتان ژمارەیان( 57) ئافرەت بووە.
3-دهۆك: لە چوار مانگی یەكەمی 2009 رێژەی سوتانی ئافرەت بەهەردوو شێوازی پێشوو ژمارەیان لەم سنوورەدا (28) ئافرەت بووە، بەڵام لەسنووری هەمان پارێزگا لە چوار مانگی یەكەمی 2008 ژمارەیان (12) ئافرەت بووە، خۆیان سوتاندووە.
* دۆسیەو سكاڵاكان:
1- هەولێر: لەماوەی چوار مانگی یەكەمی 2009 (415) سكاڵا تۆمار كراون، بەڵام لە چوار مانگی یەكەمی 2008 (195) سكاڵا تۆمار كراوەو پاش لێكۆڵینەوە چارەنوسیان یەكلایی كردۆتەوە.
2- سلێمانی: لە چوار مانگی یەكەمی 2009 (477) سكاڵا لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمار كراوە، بەڵام لە چوار مانگی یەكەمی 2008 لە سنوری هەمان پارێزگا(276) سكاڵا تۆمار كراوە.
3- دهۆك:لە چوار مانگی یەكەمی 2009(122)سكالا لە لایەن ئافرەتانەوە تۆمار كراوە بەلام لە چوار مانگی یەكەمی سالی 2008(51)سكالا لە لایەن ئافرەتانەوە تۆماركراوە
* رەوشی ئافرەتە داڵدە دراوەكان:
1- هەولێر: لە چوار مانگی یەكەمی 2009(63) ئافرەت لە ژێر هەڕەشەی كەس و كاریان لە سەنتەری (نەوا) ی تایبەت پارێزگاریان لێ كراوە
2- سلێمانی: لە چوار مانگی یەكەمی 2009 (34) ئافرەت لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە (ژنان) لە ژێر هەڕەشەی كەس و كاریان پارێزراون.
3- دهۆك: لە چوار مانگی یەكەمی 2009 (33) ئافرەت لە سەنتەری تایبەت بە داڵدەدانی ئافرەتان لە ژێر هەڕەشەی كەس و كاریان پارێزراون، لەگەڵ ئەمانەشدا رەوشی ئافرەتە داڵدە دراوەكان نزیكەی لە 89% كێشەكانیان چارەسەر كراوەو ئەوانی تریش لەژێر لێكۆڵینەوەدان بۆ چارەسەركردنیان و گەڕانەوەیان بۆ نێو ماڵ و خێزانەكانیان.
* هەولێر و زانیاریەكانی تر دەربارەی كوشتن:
وەك دەركەوتووە لە 82% ئافرەتانی كوژراو تەمەنیان لە نێوان (14-30) ساڵیدایە و لە 18% ئافرەتانی تریش تەمەنیان لەنێوان (30-60) ساڵیدایە، واتە 73% ئافرەتانی كوژراو شویان كردووە لە 27% شویان نەكردووە و لە 36% تاوانباران و تۆمەتباران خوێندەوار بوونە لە 64% نەخوێندەوار بوونە، وەك دەركەوتووە لە 18% ئافرەتان لەلایەن مێردەكانیان كوژراون لە 27% لەلایەن كەس و كاریان كوژراون لە 9% لەدەرەوەی خێزانیانەوە كوژراون لە 46% لەلایەن كەسانی نادیارەوە كوژراون وە، لە 27% ئافرەتانی كوژراو باری ئابوورییان باش بووە و لە 36% باری ئابوورییان خراپ بووە.
* دەربارەی سوتان :
وەك لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە لە 53% ئافرەتان بە قەزاو قەدەر سوتاون لە 42% خۆیان سوتاندووەە لە 5% هۆكارەكەی دیار نییە، 66% تەمەنیان لە نێوان(14-30) ساڵیدا بووە لە 25% ئەو ئافرەتانەی سوتاون تەمەنیان لە نێوان (30-60) ساڵدا بووە لە 9% هۆكارەكەی نەزاندراوە بۆچی سوتاوە لە 59% ئافرەتەكان شویان كردووە لە 36% شویان نەكردووە، لە 5%ش نەزاندراوە، وە پلەی خوێندەواری سوتاوەكان 58% بووەو لە 42% نەخوێندەوار بوونە، دەركەوتووە، لەكۆی ئافرەتانی سوتاو لە 42% باری ئابووریان باشە لە 44% ئابوورییان مامناوەندە 9% ئابوورییان خراپە 5% ئابوورییان نەزاندراوە.
* تۆماری سكاڵاكان:
لە 44% ئافرەتانی سكاڵاكار تەمەنیان لەنێوان (14-30) ساڵیدا بووە لە 56% تەمەنیان لە نێوان (30-60) ساڵ بووە، واتە لە 82% ئافرەتان شویان كردووە لە 18% شویان نەكردووە، لە 52% ئافرەتانی سكاڵاكار خوێندەوارن لە 48% ئافرەتانی سكاڵاكار نەخوێندەوارن رێژەیەكی زۆری سكاڵاكانیش دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی نێوان ژن و مێرد، رێژەیەكی زۆری سكاڵاكارانیش باری ئابوورییان باشەو خوێندەوارن، وە بە رێژەی 83% سكاڵاكانیش یەكلایی كراونەتەوە .
* ئەشكەنجەدان:
لە 62% ئافرەتانی ئەشكەنجە دراو تەمەنیان لە نێوان (14-30) ساڵی دایە وە لە 36% ئافرەتانی ئەشكەنجەدراو لە نێوان (30-60) ساڵی دایە، واتە 15% شویان كردووە لە 15% شویان نەكردووە، لە 44% نەخوێندەوارن و لە 56% خوێندەوارن، هۆكاری سەرەكی ئەشكەنجەدانەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی خێزانی و كەس و كار، باری ئابوورییان مامناوەندو لە 53% خوێندەوارن و لە 47% ئافرەتانی ئەشكەنجە دراو نەخوێندەوارن، لە 41% كێشەی ئافرەتانی ئەشكەنجەدراو بەیاسا چارەسەركراوەو لە 59% لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
* توندوتیژی سێكسی:
لە 80%ی ئەوانەی توندوتیژی سێكسیان بەرامبەر كراوە لەنێوان تەمەنی (14-30) ساڵی دان لە 20%ش لەنێوان (30-60) ساڵی دان لە 50% ئافرەتان شویان كردووە لە 50% شویان نەكردووە، لەكۆی ئەو توندوتیژییە سێكسیانەش لە 50% شویان كردووە لەكۆی ئەو توندوتیژیە سێكسیانەش لە 50% لەلایەن خێزانەكەی خۆیانەوە بەرامبەریان كراوە، لە 95% لەلایەن كەسانی دەرەوەی خێزانەكانیانەوە بەرامبەریان ئەنجام دراوە، لە 75% تۆمەتباران خوێندەوارن و لە 25% نەخوێندەوارن، لە 35% ئەوانەی توندوتیژی سێكسیان بەرامبەر كراوە باری ئابووریان باشەو لە 45%ش مامناوەندە، لە 20% ئابورییان خراپە، زۆربەی دۆسیەكانیش چارەسەركراوە.
* شاری سلێمانی:
بەرێژەی 71% ئافرەتان كێشەكانیان چارەسەركراوەو لە 29%ش لەژێر لێكۆڵینەوە دایە بەپێی لێكۆڵینەوەكانی شاری سلێمانی (2) ئافرەت بە هەڵە كوژراون و (3) ئافرەت خۆیان كوشتووەو (2) خۆیان خنكاندووەو (2) ئافرەت كوژراوەو (12) حاڵەتی خۆسوتان هەبووە، (63) حاڵەتی سوتان هەبووەو(8) ئافرەت خۆیان دەرمان خواردكردووەو(136) ئافرەت هەڕەشەیان لێكراوەو (127) ئافرەت لێیان دراوەو، (21) ئافرەتیش بەدەرەوشتیان لەگەڵدا كراوە، كۆی گشتی لەشاری سلێمانی لەم چوار مانگەدا (391) ئافرەت توندوتیژیان بەرامبەر كراوەو كوژراون و سوتاون
* دەڤەری گەرمیان:
بەپێی لێكۆڵینەوەی راپۆرتەكانی دەڤەری گەرمیان لە چوار مانگی یەكەمی ساڵی 2009 (21) حاڵەتی لێدان هەبووە، (75) دەرمان خواردن و (5) حاڵەتی تر ئافرەتان هەڕەشەیان لێكراوەو (7) ئافرەت سوتاون و (2) ئافرەت رفێندراون و(1) ئافرەت خۆی خنكاندووەو چەندین توندوتیژی تر.
وە لە 21% ئافرەتانی سكاڵاكاری گەرمیان بەهۆی كێشەی خێزانی و 29%ش لەدەرەوەی ماڵەكانیان و 40% بەرامبەر مێردەكانیان سكاڵایان تۆماركردووە.
* دهۆك:
لە چوار مانگی یەكەمی 2009 (122) ئافرەت بەهۆی سوتاون و خۆ خنكاندن و خۆ كوشتن و كوشتن كۆكراوەتەوە واتە لە 31% ئافرەتانی سكاڵاكار بەهۆی كێشەی خێزانی و 39% ئافرەتانی سكاڵاكار بەهۆی كێشەی دەرەوەی خێزانیان و لە 40% ئافرەتانی سكاڵاكار بەهۆی كێشەی مێردەكانیان تۆماریان كردووە.
Top