لـــە چاوەڕوانی حوكمی دادگادا...

لـــە  چاوەڕوانی حوكمی دادگادا...<b
هەندێ كەس لە پەنای خۆشەویستی دەیانەوێت، نرخ و بەهای ئافرەت بشێوێنن و تووشی گرفت و كارەساتی گەورەی بكەن.
(سروە) كچێكی تا بڵێی جوان و رەوشتی بەرزبوو، باڵایەك مامناوەند و رەنگێكی گەنمی و قژێكی خوڕمایی و تەمەنی (26) ساڵان دەبوو پۆلی شەشی ئامادەیی تەواو دەكات و ناوی لە یەكێك لە كۆلیژەكان دەردەچێت، بەڵام كۆنمرەی ئامانجی ئەو كۆلیژەی ناهێنێتەدی كە ئەو ئومێدی بوو، بۆیە ناچێتە ئەو كۆلیژە و بڕیار دەدات لە فەرمانگەیەك وەكو فەرمانبەر خۆی دابمەزرێنێت و كاربكات، پاش هاتووچۆیەكی زۆر لە فەرمانگەیەك دادەمەزرێت، هەر چەندە لە ماوەی ئەو شەش حەوت مانگەی تەمەنی فەرمانبەریەتی تووشی داواكاری زۆر لە كوڕان ببووەوە، بەڵام هەموویانی رەتكردبووەوە، چونكە بڕیاریدا بوو ژیانی هاوسەرێتی لەسەر بنەمایی خۆشەویستی پێك نەهێنێ، هەر كوڕێكی بچێتە دڵ و بزانێ رێكوپێك و رەوشت بەرزە بڕیاردەدات شووی پێ بكات و ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵی پێك دەهێنێت، بەڵام بەداخەوە لەو ماوەیە كەسێكی وای رێكەوت نەكرد ئەوەی ئەو لە خەیاڵی خۆیدا وێنای كردبوو، ئەوە بوو رۆژێك كوڕێكی گەنجی قۆز بۆ كارەكەی رێگای دەكەوێتە ئەو فەرمانگەیەی كە(سروە)ی لێ فەرمانبەر دەبێت وا رێك دەكەوێت كارەكەی لای(سروە) دەبێت كە چاوی بە(سروە) دەكەوێت زۆر پێی سەرسام دەبێ، بۆیە رۆژانە بە بەردەوامی بە ئیش و بێ ئیش سەردانی ئەو فەرمانگەیە دەكات، بەو هیوای چاوی بە(سروە) بكەوێت و بە هەر شێوەیەك بێت بتوانێت قسەی لەگەڵدا بكات،تا پەیوەندی لەگەڵ دابمەزرێنێت، كوڕەكە رۆژێك ئۆقرەی نامێنێ و ئەم داوایە لە(سروە) دەكات، كە گوایە كوڕێكی بە ئەخڵاقە و لە خانەوادەیەكی دەڵەمەند و بەناوبانگە و ئەو زۆر لە مێژە بە دوای كچێكی وا رەوشت بەرز و بە ئەخلاق دا دەگەڕێت تا ئەوەی ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ پێك بهێنی ئێستاش ئەو كچەی دۆزیوەتەوە داوا لە(سروە) دەكات كە ئەگەر پێی رازییە و شووی پێدەكات، ئەوا ئامادەیە بێت بۆ داوای، بەڵام دەڵێت پێویستە سەرەتا پێكەوە دانیشین و قسە لەسەر هەندێ شت بكەین، بەمجۆرە(سروە) رازی دەكات كەوا قسەی لەگەڵدا بكات و پەیوەندی لە نێوانیان دروست دەبێ، بەڵام دوای چەند مانگێك لە پەیوەندی ئیدی كوت و پڕ ئەو پەیوەندییە نێوان دەپچڕێ و بەرەو لاوازی دەچێت ئەویش بەهۆی ئەو پیلانەی كە ئەم كوڕە بەنهێنی بۆ(سروە)ی دارێژتبوو، ئەویش كاتێ دەچنە شوێنی دیارەكی بۆ قسەكردن لەسەر ژیانی داهاتوو یان ئەم كوڕە چەند داوایەكی سەیر و بەدڕەوشتی لە (سروە) دەكات، (سروە)ش كە گوێی لەم قسانە دەبێت دوو تف دەكاتە چاوی ئەم كوڕە و هەر زوو هەڵدەستێ و ئەم شوێن بەجێ دەهێڵێت و بە كوڕەش دەڵێت لەم ساتەوە نەدەمناسی و نەدەت ناسم دیارە بۆ بەم فڕو فێڵە دەتەوێ من فریو بدەی و ئابڕووم ببەی من ئامادەم خۆم بكوژم بەڵام هەرگیز ئامادەنیم سەری خۆم شۆڕبكەم لەو ساتەوە پەیوەندی نێوانیان دەپچڕێ، بەڵام كوڕە هەر بەوەندە واز ناهێنێت، بۆیە ئەمجارەیان بە پیلانێكی نوێ و دێتەوە و پەیوەندی بە(سروە) دەكاتەوە(سروە) ئامادەنابێت موبایلەكەی هەڵگرێت و گوێی لێ رابگرێت كوڕە بۆ رۆژی دواتر دەچێتە شوێنی كارەكەی و دەست بە پاڕانەوە و لێبوردن دەكات و دەڵێت:
من نیازم ئەوە نەبووە كە تۆ تێگەیشتووی نیازێكی پاكم هەبووە و بە تكا و نزا و پاڕانەوە داوای لێ دەكات كە ماوەی پێ بدات ئەگەر هەڵەی كرد بێت چاكی بكاتەوە، بەڵام(سروە) هەر سوور دەبێت لەسەر بڕیاری خۆی ، كوڕە هەوڵ زۆری لەگەڵدەدات دواجار(سروە) قەناعەتی پێدەكات و پەیوەندییان نوێ دەبێتەوە، بەمەرجێ، نێوانیان لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی بێت و جارێكی دیكە گوێی لەمجۆرە قسانە نەبێت، بەمجۆرە پەیوەندی نێوانیان یاسایی دەبێتەوە و (سروە)بە دڵێكی پاك و بێگەردەوە متمانەی پێدەدات ئەم كوڕەش بە هەڵسوكەوت وا خۆی نیشاندەدات كەوا كوڕێكی رێكوپێك و رەوشت بەرزە بەڵام لە راستیدا وا نەبوو بە هەموو هێزی خۆی، هەوڵی داڕشتن پیلانی خۆی بووە(سروەش) لەم پیلانەبێ ئاگابوو، ئەوەبوو بەبۆنەی ئاشت بوونەوەیان ئەم كوڕە دەعوەتی نان خواردنی دەكات و دوای نانخواردن داوای لێ دەكات پیاسەیەك بۆ دەرەوەی شاربكەن، كە لە شار دوور دەكەونەوە لە رێگا لا دەدات بۆ شوێنێكی دوور لە ئاوەدانی (سروە) كە هەست بەنیازخراپی كوڕە دەكات دەست دەكات بە هاواركردن، بەڵام ئەو دەمانچەكەی لەسەر سەری دادەنێت و دەڵێت هەر قسەیەك بكەیت دەتكوژم و لێرە دەتنێژم و دەڵێت دەزانی من تۆم بۆ هێناوەتە ئێرە بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆم من ئەوە چەند لە دوای تۆم ئەو نیازەم هەبوو ئۆقرەم نەماوە ئێستاش بە ئارەزووی خۆت بێ یان بە زۆر دەبێ لەگەڵت رابوێرم، بەمجۆرە بە زۆر دەستدرێژی دەكاتە سەر بەڵام لە كاتی گەڕانەوەیان دەمانچەكە دەكەوێتە دەست(سروە) ئەویش بە فرسەتی دەزانێ داخی خۆی پێ دادەڕێژێت و سێ چوار گوللەی لێ دەدات و كوڕەكە هەر لەوێ گیانی دەردەچێت، خەڵكی ئەو دەورووبەرە لێیان كۆدەبنەوە و هەواڵی پۆلیس دەدەن، (سروە) دەستگیر دەكرێت ئێستا (سروە) لە بەندیخانە چاوەڕوانی حوكمی دادگا دەكات.
Top