مادۆنا 20 سیمكارتی بەكارهێنا

مادۆنا 20 سیمكارتی بەكارهێنا
لەدوایین گەشتی هونەری خۆیدا بۆ هەریەكە لەتوركیا و ئیسرائیل و ئیمارات، خانمە گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریكی مادۆنا 20 سیمكارتی جیاجیای بەكارهێنا بۆئەوەی بتوانێت بەردەوام پێوەندی لەگەڵ منداڵەكانی هەبێت.
رۆژنامەی (دەیلی ستار) لەسەرچاوەیەكی نزیك لەمادۆناوە ڕایگەیاند: یەكێك لەداوا سەیرەكانی مادۆنا لەم گەشتەیدا ئەوە بوو كە پێویستە 20 سیمكارت و هێڵی نێودەوڵەتی جیاجیای بۆ دابین بكەن بۆئەوەی بەردەوام تەلەفۆن بۆ هەرسێ منداڵەكەی (لۆرد و دیڤد و میرسی) بكات و لەئەحواڵیان بپرسێت، جگە لەم داواكارییە مادۆنا هەروەها داوای ئامێرێكی تایبەتی شووشتنی جلوبەرگی بۆ دابین بكەن بۆ ئەوەی جلوبەرگە گرانبەهاكانی تێك نەچن بەهۆی گۆڕینی كەشوهەوا لەم سێ وڵاتە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ڕاگەیاند مادۆنا حەزی كرد شوێنی حەوانەوەی بەجۆرێك بۆ ڕێك بخەن وەك ئەوەی لەماڵی خۆی بێت، تەنانەت كەلوپەلی ژوورەكانیشی خۆی هەڵیدەبژارد بەتایبەتی ژووری خۆگۆڕین.
Top