هونەرمەند (گۆران ساڵح) پێی ڕاگەیاندین "كلیپی (دوا ماچ) بە سپۆنسەری (موون گروپ) لە چەند ڕۆژێكی داهاتوو لە تەواوی كەناڵە ئاسمانی و ناوەخۆیەكان بڵاودەكرێتەوە، شایانی باسكردنە كلیپی (دوا ماچ) لە وڵاتی كڕواتیا وێنەی گیراوە و كە یەكێكە لە گۆرانیەكانی ئەلبومی (یادی تۆ). لێرەدا دەمەوێ زۆر سوپاسی هەر یەك لە بەڕێزان (سەفین ساڵح، غالب جابر، هۆزان زاهیر)بكەم كە هاوكاری زۆریان كردین لە ئەنجامدانی ئەم كارە".
گۆرانی (دوا ماچ) تێكست و ئاواز هونەرمەند (گۆران صالح)ە و دابەشكردنی مۆسیقا (میهاد عەلی)ە. ئەم كلیپە لە سیناریۆ و دەرهێنانی (گۆران ساڵح)ە، وێنەگرتن (یوسف ستار)ە و مۆنتاژ (كاروان زامدار)ە، بەڕێوبەری بەرهەم (سامی سەباح)ە.
فۆتۆ: سامی سەباح