چ شتێك زانا دێنێتە پێكێنین ؟

چ شتێك زانا دێنێتە پێكێنین ؟
هونه‌رمه‌ند زانا جه‌به‌لی له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ بۆیه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر شانۆ گۆرانی وتوه‌ و یه‌كه‌مین كلیپیشی له‌ساڵی 2003 بڵاو كردۆته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای گۆرانی وتن ئاواز دانه‌ره‌و یارمه‌تی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی داوه‌ به‌ میلۆدی و تێكست، زانا له‌دیمانه‌یه‌كی كورتدا باس له‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ژیانی خۆی ده‌كات.
* ئه‌و قسه‌یه‌ چیه‌ كه‌زۆر حه‌زده‌كه‌ی بیڵێیته‌وه‌؟
سوپاس، ببوره‌.
* ئه‌و قسه‌یه‌ چییه‌ كه‌ رقت لێیه‌تی؟
- وشه‌ی نیمه‌.
* ئه‌ی ئه‌و وشه‌یه‌ چیه‌ كه‌زۆر توڕه‌ت ده‌كات؟
- زۆر به‌ گه‌رمی هاوین وچاوه‌رێكردن و درۆكردن توڕه‌ده‌بم.
* چ شتێك زانا ده‌گریه‌نێت؟
- زۆرجار دیواری ماڵه‌وه‌م ده‌مگریه‌نێت.
* چی وات لێده‌كات پێ بكه‌نیت؟
ئه‌و شتانه‌ی كه‌ مانایی پێكه‌نین.
*كاتێك منداڵ بوویت حه‌زت ده‌كرد چ كاره‌بیت؟
- میوزیك بژه‌نم، هه‌روه‌ها ببم به‌یاریزانی باله‌.
Top