جنێڤەر هیچی لەگەڵ ســـــمارت نییە

جنێڤەر هیچی لەگەڵ ســـــمارت نییە
گۆرانیبێژی ئەمریكی جنیڤەر لۆپیز ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە گوایە پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دیزاینەری جلوبەرگ كاسپر سمارت هەیە و ئێستا لەقۆناغی دەستگیرانیدا بن.
جنیڤەر لەمالپەڕی ئەلیكترۆنی خۆیدا ئەو هەواڵەی ڕەت كردەوە كە هیچ پێوەندییەكی لەو جۆرەی لەگەڵ سمارت هەبێت كە دیزاینەری جلوبەرگە لەتیپەكەی خۆی و وتی: ئەمە بەهیچ شێوەیەك ڕاست نییە و لێرەوە بەجەماوەری خۆم دەڵێم ئەمە درۆیە و پێی هەڵمەخەڵەتێن.
لۆپیز كە وێنەیەكی خۆی لەگەڵ هەواڵەكە بەبێ ئەڵقە بڵاوكردەوە وەك ئاماژەیەك بۆ نادروستی هەواڵەكە و بەسەرسوڕمانەوە پرسی: من نازانم چ ڕێگایەك باشترین ڕێگایە بۆ وەستاندنی ئەم پڕوپاگەندانە كە هیچیان ڕاست نین و ئەمە یەكەم جاریش نییە دژی من ئەو شتانە دەوترێت و دڵنیاشم كە دواجاریش نابێت.
شایەنی باسە سەرەتای ئەم پڕوپاگەندانە بۆ مانگی ئاداری ڕابردوو دەگەڕێتەوە كاتێك دەنگۆی ئەوە هەبوو كە ڕۆبێرتۆ كاڤالی خەریكی ئامادە كردنی جلوبەرگی بووكێنی جنیڤەرە.
Top