جه‌لیل زه‌نگه‌نه:زنجیره دۆبلاژ كراوه‌كان میزاجی كورده‌واریمان تێك ده‌ده‌ن و زیانی فیكریان هه‌یه
خەلیل بلەیی
• دوای بیست مانگ كاری به‌رده‌وام له به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول هه‌ست به‌وه ناكرێ كا ماندوو و بێ تاقه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیتان باش نییه، ئه‌مه هۆیەكەی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- راسته خۆتان و بینه‌رانیش باش ده‌زانن كه ته‌ندروستیم زۆر باش نییه و ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س وا هه‌ست بكه‌ن من بێزار بووبم به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه من ئه‌و كات هه‌ست به بێزاری و ماندووبوون ده‌كه‌م كاتێك نه‌چم بۆ كاره‌كه‌م یان رۆژێك وێنه‌گرتنمان نه‌بێت، ئه‌و رۆژانه‌ی كه له به‌یانییه‌وه ده‌ست ده‌كه‌م به وێنه گرتن به‌شێوه‌یه‌كی وا ده‌چمه نێو كاره‌كه‌وه نازانم كات چۆن ده‌ڕوات، كاتێك بیرم دێته‌وه ده‌بینم كات دووی شه‌وه، بگره هه‌ندێك جار تا به‌یانی خه‌ریكی كار‌و وێنه‌گرتنم، نه هه‌ست به ماندوو بوون ده‌كه‌م نه به برسێتی، چونكه كاره‌كه‌م به عیشق و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییه‌وه گرتووه و له‌گه‌ڵ خوێنم تێكه‌ڵ بووه و وه‌ك عه‌شیقه‌یه‌ك سه‌یری ده‌كه‌م و بۆی ده‌سووتێم، عاشق له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌ی چۆنه منیش له‌گه‌ڵ گه‌رده‌ولوول ئاوام، جگه له‌وه‌ی كه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانم و ده‌بێ به هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه ته‌واوی بكه‌م، كاتێك كار ده‌كه‌م جا له هه‌ر كارێكی دیكه هه‌ست ناكه‌م جه‌لیلی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه‌م به‌ڵكو هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا ته‌مه‌نم بیست و پێنج ساڵه.
• له هه‌ر كارێكی هونه‌ریدا به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ هه‌یه، ئایا چ ئاسته‌نگێكت هاته پێش له‌م به‌شه‌ی گه‌رده‌ولول كه شایه‌نی ئه‌وه بێت بۆ ئێمه‌و خوێنه‌رانی باس بكه‌یت؟
-بێگومان هیچ كارێكی هونه‌ری بێ ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست نابێت، به‌ڵام گه‌وره‌ترین شت ئه‌وه‌یه كه تۆ بتوانی زاڵ بێ به‌سه‌ر ئه‌م به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگانه‌و به رۆحیه‌تێكی فیداكارییه‌وه كار بكه‌ی، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌مماندا كێشه‌ی لۆكه‌یشن و ئیكسسوار بوو له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی شوێنه‌كان و گۆڕانكاری له مۆدێل و ئه‌و شتانه، بۆیه ئه‌نجامدانی كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه له هر شارێك به‌شێك له كه‌له‌پووری میلله‌ته‌كه‌مان كه بۆنی كورده‌واری و ره‌سه‌نایه‌تی لێ بێت بپارێزرێت ، یان ستۆدیۆیه‌ك دروست بكرێت كه هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ فیلم و درامای كوردی له خۆ بگرێ جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌ت پێویسته هانده‌ر بێ بۆ به‌رهه‌م هێنانی درامای كوردی ره‌سه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده په‌نا نه‌برێته به‌ر درامای دۆبلاژكراوی بیانی كه نه‌ك هه‌ر سوودمان پێ ناگه‌یه‌نن، بگره زیانی فيكری زۆری هه‌یه و میزاجی كورده‌واریمان تێك ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه له‌لایه‌نی بودجه‌و ده‌رخسته‌وه له‌گه‌ڵ پاداشت و به‌رهه‌مهێنان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی ترله سه‌دا یه‌كه، ئیدی ئه‌مانه‌و چه‌ندین ئاسته‌نگی تر هه‌یه، ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ناتوانین درامای كوردی پێش بخه‌ین و له قه‌یران ده‌ربازی بكه‌ین.
* تاچ راده‌یه‌ك له كاره‌كه‌ت رازیت، ئایا ستافه‌كه وه‌ك پێویست هاوكاریت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی زۆر به‌سه‌ر ستافه‌كه‌تدا هات و ئه‌وانه‌ی له به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌شدارییان كرد زۆریان گۆڕاون؟
- ئه‌گه‌ر له كاره‌كه‌م رازی نه‌بوومایه به‌رده‌وام نه‌ده‌بووم به پێچه‌وانه‌وه زۆر شانازی به به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوله‌وه ده‌كه‌م له زۆر رووه‌وه، دوایش جه‌ماوه‌ر بۆ راستی قسه‌كه‌م ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ پاش نمایش كردنی و بینینی، سه‌باره‌ت به ستافه‌كه‌م زۆر دڵسۆزن و به عه‌شقه‌وه كار ده‌كه‌ن و زۆریش هاوكاری من ده‌كه‌ن، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی سوپاسیان بكه‌م بۆ ئه‌و ماندووبوون و هیلاكییه‌ی كه كێشاویانه، ئه‌گه‌ر رۆژێك كار نه‌كه‌ن بیری ده‌كه‌ن.
* ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له‌م به‌شه‌دا ده‌ست نیشانت كردون له ئاستی هیوا و ئاواتی تۆ بوون؟
- هه‌ندێكیان خاوه‌ن توانایه‌كی زۆر بوون، به‌ڵام تواناكانیان شاراوه بوو و ته‌نانه‌ت منیش شاره‌زایان نه‌بووم ئه‌مه‌ش به حوكمی ئه‌وه‌ی كارمان به‌یه‌كه‌وه نه‌كردبوو، به‌ڵام له گه‌رده‌لوول توانایان به‌ده‌ركه‌وت و بوونی خۆیان سه‌لماند، بێگومان كاتێك بینه‌ر ئه‌م ئه‌كته‌رانه ده‌بینێت به روونی هه‌ست به توانا و لێهاتووییان ده‌كات و شایه‌دیيان بۆ ده‌دات.
*جه‌ماوه‌ر له مێژه چاوه‌ڕوانی ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ن و زۆر به په‌رۆشن بۆ بینینی، كه‌ی كۆتایی دێت و ئاماده ده‌بێت بۆ نمایش كردن؟
- رێز و سڵاوم بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌ر شوێنیك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هاوكارییان كردووین، دڵنیام ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مۆڵه‌ت بدات و هیچ ئاسته‌نگێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌یه‌ته پێشه‌وه ئه‌مساڵ نمایش ده‌كرێت، زۆر سوپاسی بینه‌ران ده‌كه‌م كه به خۆشه‌ویستی تاسه‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كه‌ن.
* ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به‌شدارییان كردووه چه‌ندن له (سه‌ره‌كی، ناوه‌ندی، كۆمبارس)؟
-كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌رله هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان به‌شدارییان له به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌ولولدا كردووه به‌م شێوه‌یه نزیكه‌ی 100 ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، 200 ئه‌كته‌ری ناوه‌ندی و زیاتر له 100 كۆمپارس و ژماره‌یه‌كی ئه‌كته‌ره‌كانیش ئافره‌تن.
*به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونت به گه‌رده‌ولووله‌وه، شانۆت فه‌رامۆش كردووه، نیازت نییه پاش ته‌واو بوونی ئه‌م به‌شه، شانۆگه‌ریه‌ك ئاماده بكه‌یت كه له ئاستی هاوارێكی تاساو يان مانگی ئاوا بوو و سروودی خۆش نودی بێت؟
- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ باس له‌وه بكه‌م منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌م كه ده‌ڵێن شانۆ له قه‌یراندایه، هه‌رچه‌نده نكۆڵی لێناكرێ ئێمه خۆیشمان به‌شێكین له‌م قه‌یرانه، چونكه شانۆ رۆشنبیرییه‌كی چاكی پێویسته، رۆشنبیری شانۆيی كه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌دا هاوته‌ریب بێت، قۆناغی ئێستا جیاوازه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی پێشووتر كاتێك ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌م پێشكه‌ش ده‌كرد كه ناوت هێنان، به‌شێكیش له‌م قه‌یرانه ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی، چونكه شانۆكارانیان له‌ت له‌ت كردووه و فێری ته‌مبه‌ڵییان كردوون و له كاروانه‌كه‌و له قۆناغه‌كه‌ش دواكه‌توون، ئه‌ونده‌ی بیر له شتی تر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده بیر له شانۆ ناكه‌نه‌وه، بیر له شانۆی داماو و بێنازی كوردی ناكه‌نه‌وه، به داخه‌وه هه‌ندێ شانۆكاری جيددی كۆچیان كردووه وهه‌ندێكیشیان بەهۆی سه‌فه‌ر كردنیان بۆ ده‌ره‌وه شانۆیان فه‌رامۆش كردووه، خۆشتان ده‌زانن من به گه‌رده‌لوله‌وه خه‌ریكم كه په‌یمان داوه پێنج به‌ش بێ، چونكه قۆناغه‌كه بریتییه له پێنج به‌ش، ئه‌وا سێیه‌مم نزیكه‌ی ته‌واو بوونه، ئه‌گه‌ر مه‌رگ ماوه‌م بدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو دنیای شانۆ، شانۆگه‌ریه‌كم له خه‌یاڵه‌و كاریشم بۆی كردووه په‌نا به خوا پێشكه‌شی ده‌كه‌م.