نانسی چه‌ند نهێنییه‌كی خۆی ئاشكرا ده‌كات
نانسی ده‌رباره‌ی زێڕ وتی:من شێتی زێڕ نیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زێڕه یان به‌ردێكی گرانبه‌ها، بۆیه زۆر جار ئیكسسوارهكان به‌كارده‌هێنم له‌جیاتی ئه‌ڵماس، هه‌رچه‌نده زۆریش حه‌ز له ئه‌ڵماس ده‌كه‌م، نانسی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به‌رده‌وام كرێمی پاراستنی ده‌موچاو هه‌ڵده‌گرێت، نانسی زیاتر ده‌ڵێ: هه‌میشه كلیله‌كانی ماڵه‌وه‌م له ناو جانتادایهو به‌رده‌وامیش كه‌لوپه‌لی منداڵه‌كانم ئامێری شه‌حنی مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵده‌گرم و زۆر به دهگمەنیش له‌بیریان ده‌كه‌م و هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م له‌وڵاتی ئیتاڵیا ژیان به‌سه‌ر به‌رم.
نانسی له كۆتاییدا ئاشكرای كرد كه خۆشترین ساته‌كانی ژیانی ئه‌و كاته بوو كه دوو كچه‌كه‌م بوو و تا هه‌تایه ئه‌م یادگارییه لە بیر ناكه‌م، سه‌باره‌ت به چێشت لێنان ده‌ڵێ: من خۆم به ژنی ماڵه‌وه ده‌زانم و تا ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا خۆم ئاماده‌م ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا شیفێكم به كرێ گرتییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا چێشت ئاماده ده‌كات.