میریام بێ مه‌به‌ست كارێكی كرد

میریام بێ مه‌به‌ست كارێكی كرد
له‌ یه‌كێك له‌ ئاهه‌نگه‌ ره‌سمییه‌كاندا میریام فارس كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رنجڕاكێش خۆی نمایش كرد كه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووان و به‌ كارێكی نه‌شیاویان زانی.
میریام هه‌ر زوو بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ری نه‌كه‌نه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و وێنه‌كان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووبێت خۆی رووت بكاته‌وه‌ و به‌ رووداوێكی زۆر ئاسایی زانی و وتی: هیچ مه‌به‌ستێكم له‌ پشت ئه‌و جووڵه‌یه‌وه‌ نه‌بوو و زۆریشم له‌لا ئاسایی بوو و نازانم هه‌ندێك كه‌س وه‌ك ئه‌وه‌ی پیشه‌یان شكاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێت ته‌نیا به‌ دوای ئه‌و شته‌ بێ مانایانه‌دا ده‌گه‌ڕێن و حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندان بشكێنن له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌نده‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر بێت، میریام هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ئه‌و قسانه‌ دژی من بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ وتا هه‌روه‌ك چۆن پێشتر به‌ مه‌رامه‌كانی خۆیان نه‌گه‌یشتن ئه‌م جاره‌شیان به‌ هه‌مان شێوه‌ پیلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
به‌ڵام دوای ئه‌م قسانه‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وێنه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌یان دووباره‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت میریام چه‌ند جووڵه‌یه‌كی وروژێنه‌ری ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ رووداوێكی ئاسایی ناچێت.
Top