نیكۆڵ كیدمان بۆ سەرنجڕاكێشی دەگەڕێتەوە
دوای دابڕانێكی زۆر لە رۆڵی پاڵەوانییەتیی سەرەكی، ئەستێرەی ئوستراڵیایی نیكۆڵ كیدمان لە ژمارەیەك نواندنی فیلمی نوێ "زە پێپەر بۆی" دەردەكەوێ كە دەرهێنەرەكەی لی دانیاڵزە.
كۆمپانیای بەرهەمهێنان ژمارەیەك لە وێنەی نیكۆڵ كیدمانی بە "سەرەنجڕكێشی" بڵاو كردەوە كە دەگونجێ لەگەڵ ئەو رۆڵەی لە چوارچێوەی رووداوەكانی ئەو فیلمە دەیبینێ.
بڕیارە ئەو فیلمە لە چوارچێوەی چالاكییەكانی زەماوەندی "كان"ی سنەمایی ناودەوڵەتیی بێتە پێشاندان، پاڵەوانی فیلمەكە برێتییە لە ژمارەیەك ئەستێرە، گرینگترینیان زاك ئەیفەرون، سكوت جلین، بو براسۆ، ئێڤا بوجل و نیلا گۆردونە.
بودجەی ئامادەكراو بۆ فیلمەكە گەیشتە 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، رووداوەكانی ئەو فیلمە باس لە لێكۆڵەرەوەیەك دەكا دەگەڕێتەوە بۆ فلۆریدا "شوێنێ لەدایكبوونی" بۆ كێشەی گرتیەك كە بڕیاری لەداردانی بۆ دەرچووە.