(تامر حسنی): گه‌نجانی فه‌یس بووك په‌یوه‌ندی نێوان من و (شیرین)یان تێكدا
دووای ئەوە ئەو بارگرژییەی لەنێوان هەردوو هونەرمەندی میسری تامر حوسنی و شیرین عەبدولوەهاب دروست بوو، تامر هۆكاری تێكچونی پەیوەندییەكان بۆ گەنجانی فەیسبووك دەگەڕێنێتەوە.
تامر ده‌ڵێ: ئه‌وان په‌یوه‌ندی ئێمه‌یان خراپ كرد، ئه‌و گەنجانەی فەیسبووك هۆكاری هه‌موو پروپاگه‌نده‌كان بوون.
تامر هه‌ڵسو‌كه‌وته‌ی گه‌نجه‌كانیشی گه‌رانده‌وه بۆ بوونی بۆشایی له‌ژیانی ئه‌وان و، ئامۆژگاریان ده‌كات خۆیان به‌شتێك سه‌رقاڵ بكه‌ن سوودی هه‌بێ بۆیان .
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه" كاروانی هونه‌ریم گرانه و له‌سفره‌وه ده‌ستم پێكردووه تاگه‌یشتومه‌ته لوتكه، زۆریش ئازارم چه‌شتوه تا گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی من تێدام ،به‌ناوبانگ بوون زۆر دوژمنی بۆ په‌یداكردووم،به‌ڵام هه‌وڵدانی خۆم وای لێ كردووم تاكو ئێستا بونم هه‌بێ له كاروانی هونه‌ریم.
سه‌باره‌ت به‌دوایین كاری هونەری خۆی تامر وتی: "گرێبه‌ستێكم كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كاری له‌نێوان هه‌ردوو موزیكی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی دایه گۆرانیه‌كی دوێت پێشكه‌ش ده‌كه‌م ، به‌م كاره‌م جه‌ماوه‌رم سه‌رسام ده‌كه‌م چونكه شتێكی نوێیه"