پاریس روو له نواندن ده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه پاریسی ته‌مه‌ن 13 ساڵ له فیلمێكی نوێ به ناوی (پردی له‌نده‌ن) رۆڵی پاڵه‌وان ده‌بینێ و رۆڵه‌كه‌شی تێكه‌ڵێكه له نێوان رۆڵی راسته‌قینه و فیلمی كارتۆن.
رۆژنامه‌ی (سه‌ن) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه خانه‌واده‌ی پاریس حه‌زیان نه‌ده‌كرد تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی هیچ كارێك بكات، به‌ڵام توانی كاسرینی داپیری رازی بكات، چونكه له‌و فیلمه‌دا په‌یامێك پێشكه‌ش ده‌كات كه زۆر له دڵی باوكییه‌وه نزیكه، سه‌ن له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكه‌وه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی پاریس ده‌ینوێنێت خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی لای مایكلی باوكی هه‌بوو كه ئه‌ویش بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی وایكرد داپیری رازی بكات، هه‌روه‌ها داهاتی فیلمه‌كه‌ش ده‌به‌خشرێته قوتابخانه‌كانی ئه‌مریكا.