ئەمشەو شانۆیی (بێكەس) لە (14) كەناڵدا

ئەمشەو شانۆیی (بێكەس) لە (14) كەناڵدا
لە هەنگاوێكی هونەریی دانسقەدا ئەمشەو دەرهێنەر(ئەرسـەلان دەروێش) تازەترین بەرهەمی خۆی،كە شانۆیی (بێكەس) ە و لەنووسینی هونەرمەند(ئەحمەد سالار)ە،لە (12) كەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی ولۆكاڵدا نمایش دەكات. ژمارەییەكی گەورە لە شانۆ هەردوو تیپی (شانۆی سالار و نواندنی سلێمانی) رۆڵە سەرەكییەكانیانی تیا بەرجەستەدەكەن وەك شانۆكارانی ناسراو (كامەران رەئوف، یاسین قادر بەرزنجی، عومەر دڵپاك، كاوەی ئەحمەد میرزا،بورهان محەمەد، سوهەیلە حەسەن،ئاشتی عوسمان دانش،شیلان عەبدوڵڵا، هاوڕێ قادر رەشید، زاهیر عەلی،ئاشتی كەمال، ئەڤین ئازاد،چێنەر ئەحمەد،ماهیر عەلی،شەمالأ ئیبراهیم،كەمال عەلی،سروەعەبدولڕەحمان،سەركەوت حەمە سەعید،رزگار محەمەد، ماردین سەباح،تاریق یاسین، وەلید عارف، باوان شێخ محەمەد، رێباز رەووف، لۆنا تاریق وچەندین هونەرمەندی تر) جێی ئاماژەیە هونەرمەند(ئەرسەلان دەروێش) ئەمە چەند جارێكە بەرهەمەهونەرییەكانی خۆی لەیەك كاتدا لەزۆربەی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكوردییەكاندا پەخش دەكات وەك هەنگاوێك بۆ یەكخستنی ئاراستەی پرسە كۆمەڵایەتی ونەتەوەییەكاندا كەجێی دەستخۆشی بینەران وناوەندە هونەریەكەبووە و ئەمەش كاتە كانی نمایشكردنی شانۆیی (بێكەس)ە لە هەندێك لەوكەناڵانەدا.

كوردستان TV 15.00 تەلەفزیۆنی ئازادی |هەولێر 22.30
زاگـرۆس TV 22.30 تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان | هەولێر 23.00
كەناڵی كوردسـات 22.30 كەناڵی سلێمانی 22.30
جەماوەری كوردستان SRT 20.15 19.00
هەولێر TV 22.30 تەلەفزیۆنی ئازادی |سلێمانی 19.00
تیشـك TV 21.30 تەلەفزیۆنی پەروەردە 20.00
كەركووك TV 20.30 جیهـان TV 19.00
Top