ئیڤا مەندیس:قەدەرم جەستەتە

ئیڤا مەندیس:قەدەرم جەستەتە
ئیڤا مەندیزی ئەكتەری ئەمریكی پێیوایە پێویستە ئافرەت گرنگی زۆر بە لەشی خۆی بدات، چونكە دەبێتە هۆی دەركەوتنی زیاتری ئافرەت و راكێشانی سەرنجی بەرامبەر.
ئیڤا دەڵێ: تێگەیشتنی و زانینی مامەڵە كردنێكی راست و دروست بۆ قەبارە و شێوەی لەشی ئافرەت كلیلێكە بۆ هەست كردن بەسەرنج راكێشی ئافرەت و رادەی كارتێكردنی لە بەرامبەر، ئەو ئەستێرە ناسراوە بەو لێدوانانەی دەری دەخات كە هەست بەبێ متمانەیەكی زۆر دەكات لەبارەی لەشەیەوە سەرەڕای ئەوەی دەستنیشان كراوە بۆ پرۆژەی جلی ژێرەوە لە كالفین كلاین.
دەشڵێت»پێویستە ئافرەت سەیری جوانی جەستەی بكات و دەری بخات و بەوەرزش و خواردنی گونجاو كەموكوڕیەكانیشی نەهێڵێت، گوتیشی «ئەو ریژێمێكی دیاریكراو پیادە ناكات، بەڵام زۆر حەزی لەرۆیشتنە چونكە جەستە بەهێز دەكات»
Top