عولا غانم بیر لە جێهێشتنی میسر دەكاتەوە

عولا غانم بیر لە جێهێشتنی  میسر دەكاتەوە
خانمە ئەكتەری میسری هونەرمەند عولا غانم ترسی زۆری هەیە لە دوارۆژی هونەر لەمیسر كە تووشی مەترسی ببێتەوە، بۆیە بیر لەرۆیشتن دەكاتەوە بۆ ئەمەریكا، عولا لە دیمانەیەكدا گوتی»زۆر لە هێزە ئیسلامییەكان دەترساین كاتێك بڕیار لەدەستی ئەوان نەبوو، ئێستاش لەدوای سەركەوتنیان بوونەتە خاوەن بڕیار، بۆیە زیاتر لێیان دەترسین، هەر لە ئێستاوە كە بە تەواوی حوكمیان نەگرتۆتە دەست باس لە شتی حەرام دەكەن، چەندین كاریان بە فەتوای ئاشكرا و نهێنی حەرام كردووە كە بە ملیۆن كەسی میسر بژێوی ژیانیان پێ پەیدا دەكەن، ئایا ئەگەر ئەم هەموو كەسە بێكار بن ئەوان دەتوانن بەخێویان بكەن، پێویستە حكومەت پێگەكانی خۆی بپارێزێت تاكو نەگۆڕێین بۆ ئێرانێكی تر، عولا هەروەها دەڵێ: راستە تا ئێستا بە ئاشكرا باسیان لە هونەر نەكردووە كە میسر پێی ناسراوە، بەڵام دڵنیام پاشەڕۆژی هونەر و هونەرمەندان باش نابێت بۆیە بە جیدی بیر لەوە دەكەم میسر جێ بهێڵم و روو لە ئەمریكا بكەم.
Top