مەلەك رۆژهات:جوانی گرینگ نیە بەلای منەوە

مەلەك رۆژهات:جوانی گرینگ نیە بەلای منەوە
مەلەك رۆژهات یەكێكە لەو هونەرمەندە دەنگخۆشەی باكوری كوردستان كە چەند ساڵێكە لە باشووری كوردستان ژیان بەسەر دەبات و بەردەوامە لە كاری هونەری، لە دەرفەتێكدا چەند پرسیارێكمان ئاراستەی كرد كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.

ئا:بەهرە سدیق



* دوای ماوه‌یه‌ك له‌ گۆرانی گوتن، هۆی چی بوو ده‌ستت به‌ ئاواز دانان و دابه‌شكردن كرد؟
- هونەرمەند هەمیشە ئەبێ بەرەو پێش بروات و لەو بوارەی كە كاری تێدا دەكات هەنگاوەكانی بباتە پێشەوە سەرەتا بە گۆرانی وتن دەستم كرد بە خزمەتی هونەری دوای تەواو كە شارەزایم پەیدا كرد . هەوڵمدا ئاواز دروست بكەم بەو توانایەی كە هەمە سوپاس بۆ خوا ئەتوانم بەپێی پێویست ئاواز دابنێم و كاری دابەشكردنیشی بۆ بكەم
تۆ سه‌ره‌تا وانه‌ی قورئانت به‌ ژماره‌یه‌ك قوتابی ده‌گوته‌وه‌، ئێستاش به‌رده‌وامی؟
-بەڵێ ئەوە راستە من لە وان دەرسی قورئانم بە چەند منالێك ئەوتەوە، بەلام كە ئێستا لەوێ نیم تا دەرسیان پێ ناڵێمەوە بەس ئەوە مانای ئەوە نییە كە ئێستا قورئان ناخوێنم ئاسودەترین كاتی من ئەوەیە كە قورئان ئەخوێنم دایك و باوكم كە تەلەفۆنم بۆ ئەكەن سەرەتا پێم ئەڵێن لەكەڵ قورئانەكەت چۆنی زۆر دڵ خۆش ئەبن كە ئەڵێم هەمیشە ئەی خوێنم و ئەو قورئانە بۆ من موعجیزەیەكی گەورەیە جگە لەوەی كە بڕوایەكی تەواوم پێی هەیە هەر كاتێ كێشەیەك یان بێزارییەك بۆم بێتە پێشەوە زیاتر لەكاتەكانی تر قورئان ئەخوێنم و دەروونم شاد دەكا.
*لە دوایین سەردانت بۆ توركیا تووشی گرتن و لێپرسینه‌وه‌ بووی، بۆچی تا تۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌س باسی نه‌كرد؟
من ئەوە نازانم بۆچی كەس باسی نەكرد خۆشم لەوێ گیرابووم هەموو كارەكانم خۆم ئەی كەم كەسێكی وام نییە كاری مەنیجەریم بكات و هەواڵ و شتە هونەریەكانم بە جەماوەرەكەم بدات هەر خۆمم منیش گیرابووم. هەستەكەم هەر ئەوە بێ كە كەس لێرە نەی زانیوە
* هۆكاری سه‌ره‌كی گرتنت چی بوو و ئایا تووشی ئه‌شكه‌نجه‌دان بوویه‌وه‌؟
من بەسەردانێك چومەوە توركیا بۆ لای كەس و كارم لە وان دوای مانگێك لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێم بیرمان لە كۆنسێرتێك كردەوە لە وان بیكەین هەستاین بەسازدانی ئەو كۆنسێرتە خەڵكێكی زۆر هاتبوو خەلك داوای لێكردم كە گۆرانی سیاسی بلێم گۆرانی هەڤالان هونەرمەندیش موڵكی خەڵكە منیش وتم پاش كەمێك خۆم و چەند كەسێكی خزم و ناسیاوم گیرام وام ئەزانی كە كاریگەری ئەو كۆنسێرتە بووە گیراوم بەلام كە لێپێچینەوەم لەگەل كرا هەر هیچ پرسیارێكی ئەو كۆنسێرتەیان لێنەكردم پرسیارەكان زیاتر پێوەندی بە كوردستانی ئازاد وە بوو كە لێرە كۆنسێرتم كردووە و ئاڵای كوردستانم بەرزكردووە و سەردانی خانەوادەی بارزانیم كردووە وە كۆنسێرتم كردە دیاری بۆ پەنابەرانی كەمپی مەخمور هەستم كرد كە لەمێژە چاودێریم ئەكەن و لەمێژە ئەیانەوێ بمگرن ... وەڵامی ئەوەت نادەمەوە بمبورە كە ئەشكەنجە دراوم یان نە.
هاتنت بۆ باشووری كوردستان سوودی هه‌بوو بۆ زووتر و زیاتر پێگه‌یاندنی خۆت
بێگومان من لێرە پێگەیشتووم شەرەف مەندم كە لێرە زیاتر پێگەیشتووم وە بە هاوكاری هەوادارانم بەردەوامی بە هونەرەكەم ئەدەم
سترانێكت گوت به‌ چوار زاراوه‌ی كوردی، بیر له‌وه‌ ناكه‌یته‌وه‌ به‌م چوار زاراوه‌یه‌ گۆرانی بڵێی به‌ جودا؟
- بەڵێ لە بەرنامەم دا هەیە ئیشەلڵە لە داهاتوو بە زاراوەی زازاكی و هەورامی و سۆرانی گۆرانی جیا جیا بڵێم
چ مه‌رجێكت هه‌یه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ ئاهه‌نگه‌كان؟
-زۆر كەم ئەچم بۆ ئاهەنگ بەڵام ئەگەر بشچم دەبێ ئاهەنگەكە تامی فۆلكلۆری كوردی و دوربێ لە مەشروبات و دانس و ئەو شتە بێ مایانە ... ئەگەر لە رووی مادیشەوە سودی بۆم نەبێ بەس هەر پێی مورتاحم و حەزبەو ئاهەنگانە ئەكەم بەلام هەر وەك وتم كەم دەچم بۆ ئاهەنگ
هونه‌ر خۆی بۆ ئافره‌ت كارێكی سه‌خته‌، به‌ڵام بۆ تۆ كه‌ ئافره‌ت و مامۆستای قورئان خوێندن بووی ئه‌و گرفته‌ تا چه‌ند زه‌حمه‌تتر بوو؟
هەموو شتێك دەتوانی بە باشی وە بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ بكەی جوانترین شت ئەخلاقە مرۆڤ ئەخلاقی خۆی بپارێزێ گرینگترینە بۆ هونەر ... راستە من كێشەم بۆ دروست بوو سەرەتا لە ماڵەكەمەوە رێگەیان نە ئەدام ببم بە هونەر مەند دواتر كە بینیان بەهرەی وتنی گۆرانیم هەیە پاش ماوەیەك دایكم و باوكم رازیبون بەوەی كە ئێستا هەم.
-تۆ چه‌ند پشتگیری له‌ ته‌قلیده‌ ده‌كه‌یه‌وه‌ و لاسایی كه‌ست كردووه‌؟
هیچ پشتگیری لە تەقلید ناكەم . لاسایی كەسم نەكردووە هەمیشە ویستومە بە شتی نوێ و رێكپۆشی جوان و ئەوەی من حەزم لێیەتی بیكەم نەك بەشێوەی لاسایی كردنەوە بۆچی من هونەری خۆم پێشكەش كەم ئەوەی من ببینێ بە كەسێكی تر تێم بروانێ
حه‌زده‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆن بێت؟
جوانی گرینگ نییە بەلای منەوە ئەبێ كەسێكی گران بێ لە رووی ئەخلاق و ئیمانداربێ رۆژوو نوێژی خۆی بكا زۆر حەز و خزمەتی دایك و باوك بكات و جیران و خەڵك لێی رازی بن وە حەز لە هونەرەكەشم بكات.
* به‌ نیاز بووی به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ی ئه‌م باسه‌ به‌چی گه‌یشت؟
بەڵێ ئەوە ڕاستە ئێستاش سەرقاڵی ئەوەم بەڵام كەمێك كێشەی توركیا و خۆشم نەساخ بووم ئەو بیرۆكەیە دواخرا .. نامەوێ ناوی ئەو كەناڵە بێنم كە داوای بەرنامەیەكی لێ ئەكەم بەڵام بەرنامەكە هونەری كەلتوری ئەبێ زمانی دایك و رەسەنایەتی تیابێ.





Top