ئه‌و نهێنیه‌ی كارداشیان نه‌یدركاند؟
به‌ڵام به‌مدواییه كیم له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی «ستایل 24» ئه‌م نهێنییه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و وه‌ك هه‌ر كچێكی دیكه هه‌ستی به دوو دڵی له هه‌ڵبژاردنی ره‌نگێك یان ستایلێكی دیاریكراوی كراسی بۆكینی كردووه، بۆیه سێ كراسی شێوه جیاوازی هه‌ڵبژارد و ئه‌و كراسه‌ی كه له دووه‌كه‌ی تر ته‌سكتر بوو ئه‌ویان زۆر به دڵ بوو.
كیم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌وا زۆر حه‌ز له هۆڵیۆدی كۆن ده‌كات بۆیه كراسی ره‌ش وسپی هه‌ڵبژارد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كیم كارداشیان ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه‌وا ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ مۆدێلی جلوبه‌رگ له جیهان، چونكه زۆر حه‌ز له جلوبه‌رگ و مۆدێلی نوێ ده‌كات و هه‌ر له منداڵیشه‌وه زۆر حه‌ز ده‌كات ببێته دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ.