فایەق بێكه‌س له قۆناغی مۆنتاژدایه
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به گوڵانی راگه‌یاند كه‌وا بڕیار وایه له 18 ی مانگی داهاتوو شانۆیی (بێکه‌س) له بۆنه‌ی 63 ساڵه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م شاعیره پایه به‌رزه له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کان په‌خش ده‌كرێت که ئێستا له قۆناغی كۆتایی مۆنتاژدایە..
وێڕای كاری ده‌رهێنان (ده‌روێش) خۆی نه‌خشه‌ی كۆریۆگرافیا و سینۆگرافیای داڕشتوه، ژماره‌یه‌كی گه‌وره له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی هه‌ردو تیپی (شانۆی سالار و نواندنی سلێمانی) به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
شایه‌نی گوتنه جگه له‌م شانۆگه‌رییه هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش خەریكی چه‌ند كارێكی دیكه‌ی شانۆییه.