یه‌ك ده‌قه‌ی بیۆنسی به 113 هه‌زار دۆلاره
بیونسی كه بڕی 1،99 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتبوو به‌رامبه‌ر به وتنی پێنج گۆرانی له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی 2010 ئێستا یه‌كێكه له پر داهاتترین گۆرانیبێژه‌كان، چونكه بۆ یه‌ك ده‌قیقه وه‌ستانی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ بڕی 71 هه‌زار جونه‌یهی ئیسترلینی وه‌رده‌گرێت، كه‌چی ماریا كاری 44 هه‌زار جونه‌یهی ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش بیۆنسی بڕی 630 هه‌زار جونه‌یهی ئیسترلینی ده‌ستكه‌وت له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی چوار گۆرانی له‌و ئاهه‌نگه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ پێشكه‌شی كرد.
له پله‌ی سێیه‌میش كایلی مینۆگی ئوسترالی هات كه له به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌قیقه وه‌ستان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بڕی 33 هه‌زار جونه‌یهی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌چی جنێڤه‌ر لۆپێز به پله‌ی پێنجه‌م هات و ته‌نیا 25 هه‌زار جونه‌یهی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌قیقه وه‌ستانی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ.