سه‌لما: من باربی نیم و حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ربه‌خۆ بم
به‌م دواییه سه‌لما به گۆڤاری رید بۆكی رایگه‌یاند: من خۆم كار ده‌كه‌م و خه‌رجی و بژێوی ژیانی خۆم به ده‌ستی خۆم به ده‌ست ده‌هێنم ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی خۆشی له لا دروستكردووم، چونكه من هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م و هه‌وڵمداوه له‌رووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بم و نامه‌وێ پشت به هیچ كه‌سێك ببه‌ستم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رووی داراییه‌وه تووشی گرفتێك ببمه‌وه ئه‌وا زۆر باشه كه‌سێكت له پشت بێت و هاریكاریت بكات.
سه‌باره‌ت به فرانسۆ هنریی هاوسه‌ری و ئایا تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگه‌كانی، سه‌لما ده‌ڵێ: زۆر جار باسی جلوبه‌رگ ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و راوێژیشی پێده‌كه‌م، به‌ڵام من باربی نیم به ده‌ستی هیچ كه‌سێك.