هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن بژار دیلان له‌لێدوانكی تایبه‌ت بۆگوڵان باس له‌دوایین كاری هونه‌ری خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت « ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پارچه مۆسیقایه‌كم بۆ كچێكی گه‌نج كه مۆسیقایی له‌گه‌ڵ كوردی مۆسیقای كلاسیكمان تێكه‌ڵاو كردووه، هه‌روه‌ها كار له به‌رهه‌مێكی دیكه‌دا ده‌كه‌م كه‌پێكهاتووه له(15 - 20 ) تراك كه‌هه‌مووی پێكهاتووه له مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت. له وه‌ڵامی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه له‌نێو خه‌ڵك بڵاوبۆته‌وه و باسی ده‌كه‌ن، بژار دیلان وتی : زۆر پڕوپاگه‌نده له‌سه‌رم بڵاوبۆته‌وه گوایه ئه‌م سرودی كوردستان‌م بۆ منداڵه گه‌نده‌ڵه‌كان ووتوه یاخود بۆگه‌نده‌ڵیم وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌م سرووده‌م بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان وتووه له تێكسته‌كه‌شدا دیاره باس له‌شه‌هید و دایكه شه‌هید ده‌كات. به‌داخه‌وه زۆر خه‌ڵك هه‌ن بێ ئه‌وه‌ی جوان گوێ له‌تێكسته‌كه بگرن و تێیبگه‌ن قسه ده‌كه‌ن . بژار ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو هه‌موو كات دژی گه‌نده‌ڵییه‌و هه‌رگیز پشتگیری له گه‌نده‌ڵی ناكات، هەربۆیە دەڵێت « ئه‌گه‌ر بزانم كه‌سانێك هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه تێكبده‌ن و له‌ناوی به‌رن دیسان ئاماده‌م سرود بڵێمه‌وه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێیوایه ئێستا ڕه‌وشی هونه‌ری كوردی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، بۆیه ئامۆژگاریم هه‌یه بۆهونه‌رمه‌ندان و ده‌ڵێم « پێویسته هه‌موو هونه‌رمه‌ندان جه‌خت له‌سه‌ر حكومه‌ت بكه‌ن كه چاره‌سه‌رێك بۆ ڕه‌وشی هونه‌ری ئه‌مڕۆ دابنێت چونكه به‌م شێوه‌یه نه‌بێت كێشه‌ی هونه‌ری چاره‌سه‌ر ناكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی هونه‌ری زۆر خراپه گه‌رسه‌یر بكه‌ی ئه‌م ساڵ به‌هه‌مووی چوار به‌رهه‌م ده‌رچووه، به‌ره به‌ره ره‌وشی هونه‌ری به‌ره‌و خراپی ده‌چێت . سه‌باره‌ت به‌لۆتۆی نیشتمانی بژار وتی : من ئه‌م رێكلامه‌م كرد چونكە بڕیار وابوو بەردەوام بێت، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك ڕوویدا له‌نێوان حكومه‌ت كۆمپانیاكه‌و ئه‌وبوو به‌رنامه‌كه سه‌ری نه‌گرت.