جیهان راتب: بە زۆر دەیانەوێ ئابڕووی بەرن

جیهان راتب: بە زۆر دەیانەوێ ئابڕووی بەرن
دوای ئەوەی چەند وێنەیەكی جیهان راتب بە رووتی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە، جیهان خۆی بەدوای بابەتەكەدا بوو و گەیشتە ئەو راستییە كە وێنەكان دروستكراوە و هی خۆی نین، بۆیە ئەویش وێنە راستەقینەكە و وێنە دروستكراوەكەی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە بۆ دڵنیا بوونی جەماوەر.

دەربارەی هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە وێنانە جیهان دەڵێ: سێ هۆكار هەیە بۆ ئەم كارە، یەكەمیان ئەوەیە كەسانێك هەن دەیانەوێ زۆرترین كەس بۆ ماڵپەرەكانیان رابكێشن، دووەمیان ئەوەیە دەوڵەمەندێكی عەرەب داوای لێكردم تەنیا بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لەگەڵی دانیشم لە بەرامبەر ئۆتۆمبیلێكی هامەر، بەڵام دوای ئەوەی رەتمكردەوە هەڕەشەی لێكردم، هۆكاری سێیەمیش ئەوەیە هەندێك لە ركابەرانم بە زۆر دەیانەوێ ئابڕووم بەرن.
Top