فیلمێكی كوردی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌بووزه‌بی به‌ده‌ستهێنا
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی، فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" (سه‌خت) Gesher له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر" و به ده‌نگی شمشاڵی هه‌ست بزوێنێ قاله مه‌ڕه، له به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێ" له میانه‌ی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیماراتی نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی گه‌وره 100 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی مرواریدی ڕه‌شی باشترین فیلمی به‌شی "ئاسۆی نوێ" ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێ" چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی كه بریتی بوون له: "ئیلیا سوله‌یمان" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوبژیوان، ئه‌كته‌ری ناوداری میسری "خالید ئه‌بول نه‌گا"، ئه‌كته‌ری ناوداری بالیڤوود خاتوو "ناندانا"، به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی "لیتا ستاتیك" و ده‌رهێنه‌ری بواری ئافره‌تان خاتوو "دێبرا زیمێرمان"، به هۆی روانینی جیهانی و بێوێنه‌ی سینه‌ماكار و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی واقیعی زوڵمی ده‌روونی و روانینی له بیرنه‌كراوی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو فیلمه‌كه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێشكه‌ش به "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر" كرد.
"خالید ئه‌بول نه‌گا" بانگهێشتی له "عه‌باس كیارۆسته‌می" ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران كرد تاكوو ناوی ده‌رهێنه‌ری سه‌ركه‌وتووی ئه‌م به‌شه بخوێنێته‌وه و ئه‌ویش هاته سه‌ر سه‌حنه‌ی ته‌لاری گه‌وره و ڕازاوه‌ی كۆشكی ئیمارات و ناوی سینه‌ماكاری كرماشانی "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر"ی وه‌كوو براوه‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره 100 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی مرواریدی ڕه‌شی باشترین فیلمی به‌شی "ئاسۆی نوێ" خوێنده‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته گرینگه له‌گه‌ڵ 16 فیلمی سینه‌مایی دیكه له سینه‌كامارانی وڵاتانی لوبنان، ئێران، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، عێراق، ئه‌رژه‌نتین، ئه‌ڵمانیا، میسر، توركیا، پاكستان و فه‌ڕه‌نسا له ركابه‌ریدا بوو.
"گێشێر" چیرۆكی سێ پیاوی كرێكار به ناوه‌كانی نیزام، قوباد و جیهان ده‌گێڕێته‌وه كه به هیوای رۆژگای باشتر بۆ كاره‌كه‌یان سه‌ردانی ناوچه‌یه‌ی سه‌نعه‌تی ده‌كه‌ن. باروودۆخی ژیان له‌و شوێنه، ئه‌وان ده‌كاته دۆست و هه‌ڤاڵی نزیك و هاوماڵی یه‌كتری. به بوونی سه‌ختی ژیان له‌م ناوچه‌یه، ئه‌م سێ كه‌سه به هێوا و ئاوات بۆ دوارۆژ چاوه‌ڕێی رۆژانی داهاتوون.
راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی.