كاترینا هۆدجی شاجوانی به‌ریتانیا بۆ ساڵی 2009 رایگه‌یاند كه جارێكی تر ده‌گه‌رِێته‌وه نێو ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له عێراق خزمه‌تی سه‌ربازی به‌جێ گه‌یاند و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی ئازایه‌تی نازناوی (باربی جه‌نگاوه‌ری)ی پێ به‌خشرا، له‌م باره‌یه‌وه هۆدج ده‌ڵێ: من تۆزێك دوو دڵم، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا تامه‌زۆری ئه‌وه‌م بگه‌رِێمه‌وه نێو رێزی سه‌ربازانی به‌ریتانیا، چونكه چاوم به هه‌ندێك كه‌سی نوێ ده‌كه‌م و ژینگه‌یه‌كی نوێ ده‌بینم.
له‌م باره‌یه‌وه رادیۆی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كاترینا تاجه‌گه‌ی پێشكه‌ش جیسیكا لینلی كرد كه نازناوی شاجوانی به‌ریتانیای بۆ ساڵی 2010 به‌ده‌ستهێناوه.