نانسی عەجرەم ئەو نهێنیەی ئاشكرا كرد كە بۆچی بەپێچەوانەی سەرجەم ئەلبومەكانی تری هیچ ناوێكی دانەناوە بۆ ئەلبومەكەی، نانسی وتی سەرجەم گۆرانیەكان لەئاستێكی زۆر بەرزدا بوون و نەمتوانی باشترینیان هەڵبژێرم بۆ ناونیشانی ئەلبومەكە. هەروەها نانسی وتی بەنیازم لەكلیپەكانی داهاتوودا كەمتر مكیاژ بكەم و سوود لەجوانی سرووشتی خۆم وەربگرم.