دوای ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا ئەلبومێكی نوێی بڵاوكردەوە و یەكێك لەگۆرانیەكانی كلیپ كرد، رەخنەیەكی زۆر ئاراستەی هونەرمەندی سوری سامو زین كرا بەوەی كلیپەكەی لەگەڵ كۆمەڵگەی عەرەبی ناگونجێت. سامو زین خۆی دەرهێنەری كلیپەكە بوو، لەلای خۆیەوە سامو رایگەیاند كە ئەو رەخنانەی ئاراستەی كراون بە ناخۆشترین كات دادەندرێت لەمێژووی ژیانی هونەری خۆیدا و چاوەڕوانی نەدەكرد بەو شێوەیە رەخنەی ئاراستە بكرێت. هەروەها وتی ئامادەم واز لە گۆرانی وتن بهێنم كاتێك بەو شێوەیە باسی كلیپەكەم دەكرێت، هەرچەندە وای دەبینم كە بەو شێوەیە نییە ئەوەندە رەخنەی ئاراستە بكرێت و هەر كارێكی نوێ سەرەتا دژایەتی دەكرێت.